ئه‌و ئه‌ستێره‌ی بوو به خۆری هیواو هومێدی گه‌لی هه‌رده‌م قاره‌مانی کورد و دوای چه‌ندین ساڵ له ئاوابوونی ئه‌و خۆره دره‌وشاوه‌یه تیشک و پرشه‌نگه‌کانی ئێستاش ڕووناک که‌ره‌وه‌ی ڕێگای ته‌نگ و تاریک و پڕ هه‌ورازوو نشێوی خه‌باتگێڕانی ئازادی خوازی کورد و کوردستانن، شه‌وی یه‌لدا، شه‌وی له‌داکبوونی ڕێبه‌ری به‌توانای گه‌ل و حیزبه خۆشه‌وه‌سته‌که‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گه‌لی کوردستان به گشتی و حیزبه نه‌به‌زه‌که‌مان (گه‌وره‌یادگاری) ئه‌و ئه‌ستێره پڕشنگداره پیرۆزبای ده‌ڵێم.
هه‌روه‌ها دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و بکوژانی ئه‌وڕێبه‌ره نه‌مره‌مان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که به هه‌ڵوه‌راندنی ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نی قاسملوو چرای ڕێنیشانده‌ری په‌ندو ئامۆژگاریئه‌کانی و ده‌رس و ووته به نرخه‌کانی نه‌ک هه‌ر نه‌کوژاونه‌وه، به‌ڵکوو بۆ هه‌تا هه‌تایه تا شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای ئازادی و ڕاماڵینی دڕک و داڵی داگیرکه‌ری له وڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌مان هه‌دا دانمان نیه و شه‌هید کردنی ئه‌وه ڕێبه‌ر مه‌زنه هه‌نگاوامنان پێ شل ناکاو هه‌ر قه‌ترخوێنێکی ده‌بێته گوله‌یه‌ک و له‌سه‌ر سینگی دوژمنانی سارد ده‌بێته‌وه هه‌ر وته‌یه‌کی ده‌بێته چه‌قلی چاوی داگیرکه‌ران و مه‌یدان له ڕمبازێنی خوێنڕێژیان که‌مده‌کاته‌وه و له وه‌دی هاتنی ئاواته کۆن‌و و بوچه‌ڵ ودژه به‌شه‌ریه‌کانیان که زاڵکردنی ترۆر و ڕه‌شه‌کوژیه به‌سه‌ر ئازادی و دێموکراسی دا، به‌رگری ده‌کات.
چه‌ند تووته‌یه‌کی به‌نرخ له وته‌کانی ڕێبه‌رمان:(گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بی نرخی ئه‌وه ئازادیه‌ش بدا. هیچ میله‌تێک به‌بی قوربانی کردنی ڕۆڵه بانرخه‌کانی به‌ئازادی ناگه‌ت.... کاروانی شه‌هیدانمان درێژه، ڕه‌نگه له‌وه‌ش دریژتربێت.باشترین پاداشت بۆ شه‌هیدانمان درێژه‌دانی ریگا‌یانه).
ڕێبوارانی به‌وه‌فای قاسملوو، وه‌رن بائه‌وڕۆ به‌یه‌که‌وه بۆ شادی ڕوحی قاسملوی شه‌هیدمان ڕێز له پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بگرین، چونکه ڕێبه‌ری شه‌هیدمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سکرتێرێکی مۆدێڕن و به‌توانا بوو له‌هه‌مانکاتێشدا شان به‌شانی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی دێموکرات خه‌بات و تێکۆشانی کروه و شه‌و سونخونی چێشتوه تا بۆ سفره‌ی به‌تاڵ له ئازادی وڵات، ناسکه‌نان به‌دیاری بێنیت و زمان ببوژێنێته‌وه، دوکتۆر قاسملوو وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ ڕزگاری و به‌ختیاری گه‌لێک که به‌سه‌ر چوار وڵاتا دابه‌شکراوه هه‌وڵی به‌رچاوی داوه تا ڕاده‌ی گیان به‌ختکردن، به‌ومه‌به‌سته‌ی باوه‌ش به بووکی ئازادی دابکاو له‌ژێر سێبه‌ری نه‌وه‌ی ئازادی داهاتووی نیشتیمانه‌که‌یدا بحه‌سێته‌وه. دوژمنانمان باش بزانن، له له‌سه‌ر گێڵگه‌ی پڕ پیتی کۆرپه‌ی درێژه شه‌وی ساڵ، ئه‌وڕۆ قه‌وڵه‌م و ئه‌وین و شێعر‌و ئاگر گه‌وره‌بوون فێری دڵداری بوون و یه‌که‌م ئاواتیان ئاشتی و ئارامی بۆ جهان و ڕزگاری بۆ گه‌لی کورده.
له‌وڕۆژه‌دا وه‌رن با ڕوحی قسملوو شادبکه‌ین به‌درێژه‌دانیت که ڕێگای ئه‌و و هه‌زاران شه‌هیدی هاو کاروانی.
نه‌مان و ڕوخان بۆ ده‌ژمنانی کورد و کوردستان، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ڕێژیمی کۆنه په‌رستی کۆماری ئیسلامی.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌واگه‌له‌که‌مان به ڕێبه‌رایه‌تی ڕێبوارانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هید قاسملوو.
شه‌کاوه‌بێ ئاڵاکه‌ه‌مان.
22.1.2006 سویس