|
گۆرانیه‌کانی وڵاتی من ئاوازی شێعریی مه‌لۆتکه‌یه‌کی خنکێنراون وته‌ی ده‌مێکی به‌ستراون ده‌نگی باللۆره‌ی دیدارێکی ونکراون
هه‌ست و نه‌ستی سه‌فا، باریان کردوه له‌م وڵاته سێبه‌رو تاریکی و تۆفانی شیمیایی، ژیانی لێ کردین به دوژمن پێکه‌نین و خه‌نده‌و شادیش لێمان زیزبوونه
گه‌ر ئه‌ت هه‌وێ له نهێنی به‌سته‌ی گۆرانی وڵاتی من بگه‌ی
گه‌ر ئه‌ت هه‌وێ له ناخی شێعری خنکێنراوم بگه‌ی ده‌ست بێنه، ده‌ست له‌گه‌ڵ پیته‌کان بڕۆیین ده‌ست بێنه، هه‌نگاو هه‌ڵێنه، با له‌گه‌ڵ روحه بچکۆله‌کان پێ بنێین با سه‌رێ له فرمێسکی دایکی نیشتیمانمان بده‌ین
نوسینی: ئه‌وین ڕۆسته‌می
|