
هاونیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كان!
لاوانی ژیر و وشیاری كورد!
ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی یه‌كیه‌تیی لاوان!
له لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كاتژمێر 7ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی 16/5/ 1386 هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 7/8/2007 زایینی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كیه‌تیی لاوان
به دوای سێ رۆژ كاری به‌رده‌وام دا سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا. رێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌م كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 13/5/1386 به به‌شداری ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوان و كۆمه‌ڵێك دۆست و میوان به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد. دواتر هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك جه‌لیل گادانی وه‌ك یادگاری یه‌كیه‌تیی لاوان له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان په‌یامی كرانه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێشكه‌ش به به‌شداران كرد. به‌ڕێز كاك جه‌لیل له به‌شێك له په‌یامه‌كه‌ی دا گوتی: له دنیای ئه‌مڕۆدا چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك له لاوان وه‌ك توێژێكی وریا و چالاك گه‌لێك زیاتره له‌وه‌ی كه له رابردوودا هه‌بووه. دیاره به گوێره‌ی به‌ره‌و مۆدێرنه‌چوونی دنیا و پێشكه‌وتوویی تێكنۆلۆژی و زانستی مرۆڤ ئاڵوگۆڕێكی به‌رچاو له جیهه‌تی موخالیفی كۆنه‌په‌ره‌ستی‌دا به‌دی ده‌كرێ. بیر و باوه‌ڕی شۆڕشگێرانه‌ی لاوانی ئێران به گشتی و گه‌نجانی كوردستان به تایبه‌تی به‌رچاوه و نموونه‌كانیشی ئه‌و هه‌موو خۆپێشاندان و فیداكاری و له خۆبوردوویی‌یه كه له شاره‌كانی كوردستان ده‌كرێ و قورسایی هه‌ره زۆریشی له سه‌ر شانی لاوه‌كانه. مه‌ترسی‌یه‌كی گه‌وره له لایه‌ن حاكمانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه له لاوان ده‌كا كه به‌ڕه‌وپێدانی ئێعتیاد و مه‌وادی موخه‌ددیه‌ره. بۆیه به باوه‌ڕی من هه‌موو هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له پێش هه‌موو رێكخراوه‌كانیش دا یه‌كیه‌تیی لاوان له بواری ئیعلامیشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێ هۆشدار به لاوان بدا تا وه دوای ئه‌و دیارده غه‌یره ئینسانی‌یه‌ی رێژیم نه‌كه‌ون.
به دوای په‌یامی كرانه‌وه‌ی كۆنگره‌دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، خوێندرایه‌وه و دواتر په‌یامی بنیاتی پشتیوانی له رێكخراوه سینفی و دیمۆكراتیكه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو خه‌دیجه مه‌عزوور و په‌یامی یه‌كیه‌تیی ژنانی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو رووناك خاتوونی پێشكه‌ش به به‌شداران كرا.
پاشان نۆره گه‌یشته په‌یامی رێكخراوه‌كانی دۆست و له‌و نێوه‌دا په‌یامی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیمۆكراتی كوردستان، رابوونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان، یه‌كیه‌تیی گشتی قوتابیاتی كوردستان، كۆبه‌ندی گه‌نجانی كوردستان، سه‌نته‌ری رۆشنبیری سه‌ما و كۆمه‌ڵێك رێكخراوی دیكه خوێندرانه‌وه.
كاتژمێر 2ی پاش نێوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ كۆنگره‌ی چواره‌م له ژێر درووشمی " وه‌گه‌ڕخستنی تواناكانی لاوان له پێناو به‌شداریی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" به به‌شداری نوێنه‌رانی كۆنگره به ره‌سمی ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
به دوای راگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی یه‌كیه‌تیی لاوان، په‌یامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره له لایه‌ن هاوڕێ ئاگری باڵه‌كی خوێندرایه‌وه و ده‌نگی مه‌شرووعییه‌ت بۆ كۆنگره وه‌رگیرا. پاشان هاوڕێ ره‌حمان سه‌لیمی، سكرتێری پێشووی یه‌كیه‌تیی لاوان، راپۆرتی سیاسی پێشنیاری كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌ش كرد. راپۆرتی سیاسی كۆنگره‌ی چواره‌م چاوخشاندنێكی خێرا بوو به هه‌لومه‌رجی جیهان به گشتی و په‌یوه‌ندی لاوانی ئێران و كوردستان و رۆڵ و پێگه‌ی لاوان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و رووانگه و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا.
به دوای به‌شداری چالاكانه نوێنه‌رانی كۆنگره له سه‌ر راپۆڕتی سیاسی ره‌خنه و تێبینی به كه‌ڵك و گونجاندنی تێبینی‌یه‌كان، راپۆرتی سیاسی له لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سند كرا. به‌شێكی دیكه‌ی كاری كۆنگره ته‌رخان كرابوو بۆ راپۆرتی كار و چالاكی‌یه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له نێوان كۆنگره‌ی 3و 4 دا كه له لایه‌ن هاوڕێ مه‌نسووری سه‌ممار، جێگری سكرتێری پێشووی یه‌كیه‌تیی لاوان، خوێندرایه‌وه. كۆنگره به دوای باسێكی زۆر له سه‌ر تێكۆشانی لاوان له‌و دوو ساڵه‌دا و ره‌خنه له كه‌موكوڕی‌یه‌كان و دانی پێشنیاری به‌سوود بۆ چالاكتر كردنی رێكخراو، راپۆرتی كار و چالاكی په‌سند كرا.
پاشان به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی یه‌كیه‌تیی لاوان كه‌وته به‌ر باس و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساعه‌ت نوێنه‌رانی كۆنگره له سه‌ری دوان و به دوای گۆڕانێكی به‌رچاو له ستراتێژی یه‌كیه‌تیی لاوان و پێوه‌ندی‌یه نێوخۆی‌یه‌كان، خاڵ به خاڵ په‌سند كرا.
دوایین به‌شی كاری كۆنگره هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌ریی نوێ بوو كه له كه‌شێكی دیمۆكراتیك و ئازاد و به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو به‌ڕێوه‌چوو. 7 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌سڵی به‌ڕێوه‌به‌ریی و 5 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامانی جێگر هه‌ڵبژێردران. هه‌روه‌ها كۆنگره ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی راسپارد كه له یه‌كه‌م كۆنفڕانسی گشتی ده‌ره‌وه‌دا چوار كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌سڵی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ڵبژێرێ.
له كۆنگره‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گرینگ له رێكخراوه‌كه‌مان دا پێكهات كه كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین. ناوی رێكخراوه‌كه‌مان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و یه‌كیه‌تیی لاوانی دیمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌سند كرا. هه‌روه‌ها كۆنگره ئاڕمێكی نوێی بۆ یه‌كیه‌تیی لاوان په‌سند كرد. له تایبه‌تمه‌ندی‌یه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م وشیاری و تێگه‌یشتوویی نوێنه‌رانی كۆنگره و به‌شداری چالاكانه‌یان له هه‌موو باسه پێوه‌ندیداره‌كانی كۆنگره‌دا بوو. به‌شێوه‌یه‌ك كه بوو به مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازی به‌شداران. به هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی هه‌نووكه‌یی كوردستان و زه‌روره‌تی زیاتر نه‌ته‌وه‌یی بوون و زیاتر گرینگی دان به نه‌ته‌وه‌یی بوون و دووره‌په‌رێزی له به‌ستنه‌وه‌ی خه‌باتی لاوانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له ئێران كه له به‌شێكی به‌رچاو له خاڵه‌كانی به‌رنامه و پێڕه‌ودا ده‌نگی دایه‌وه، نموونه‌ی دیكه‌ی تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی كۆنگره‌ی چوار بوو.
هه‌ر له كۆنگره‌دا مێكانیزمی نوێ بۆ پێوه‌ندی نێوان كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی په‌سند كرا.
تێگه‌یشتنی واقعبینانه له ویست و ئامانجه‌كانی لاوانی كورد به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ ویسته نوێیه‌كانی لاوان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌دا پێشانده‌ری ژیری و وشیاری نوێنه‌رانی كۆنگره بوو.
به‌رپرسیاربوونی كۆنگره له ئاست ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یه‌كان و بوونی ململانێ‌یه‌كی مه‌عریفی و فیكری و عه‌قڵانی له نێوان نوێنه‌رانی كۆنگره له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی كۆنگره‌ی چوار بوون.
كۆنگره‌ی چواره‌م به هه‌ست كردن به گرینگی یه‌كڕیزی لاوانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یامێكی بۆ هاوڕێیانی پێشوو له یه‌كیه‌تیی لاوان دا نارد. له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: "كۆنگره به هه‌ستكردن به به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی سه‌رشانی خۆی و له هه‌مان كاتدا به تێگه‌یشتن له‌و راستییه‌ی‌كه كێشه‌كانی نێو یه‌كیه‌تیی لاوان له ده‌روونی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌دا نه‌بوون و درووستكراوی زۆرینه‌ی رێبه‌ری ئه‌وكاتی حیزب بوون، داوا ده‌كا كه ئه‌وانیش به هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسایه‌تی‌یه مێژوویی‌یه كه به‌رامبه‌ر به لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر شانمانه ئاماده‌یی خۆیان بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانمان ده‌رببڕن. ئه‌گه‌ر پێشوازیش له‌و داوایه‌ی ئێمه ناكه‌ن، داواكارین ده‌رگای هاوكاری و پێوه‌ندیی دۆستایه‌تی دانه‌خه‌ن. ئێمه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئاماده‌ین هه‌ر چه‌شنه هاوكاری‌یه‌كین له پێناو خزمه‌ت كردن به ئامانجه‌كانی لاوان ".
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردراوی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رۆژی 17/5/1386به‌رامبه‌ر به 7/8/2007 له یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی‌دا هاوڕێ ئیسماعیل زارعی وه‌ك سكرتێری تازه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیمۆكراتی رۆهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵبژارد.
كۆتایی هاتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌موو ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی رێكخراوه‌كه‌مان پیرۆز بێ.
به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
17/5/1386
به‌رامبه‌ر به 7/8/