 ڕه‌حمان سه‌لیمی لاوان وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی بهرههمهێنو گۆرانخواز له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ناوزه‌د دهكرێنو داهاتوو له سه‌ر توانایییهكانی ئه و توێژه بنیات ده‌نرێ. رۆڵ‌و كاریگه‌ریی لاوان له‌سه‌ر پرسی چاره‌نووس سازه‌كانی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان‌و یه‌ك له‌وان كورد زۆر گرینگه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه له ئاست لاوان دا جوولاوهتهوهو هه‌ڵوێستی گرتوه. به‌شداریی به‌رینی لاوان له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی حیزبی دێموكرات له سه‌رده‌می كۆماری كوردستانه‌وه تا ئێستا كه به‌شی هه‌ره زۆری پێكهاته‌ی حیزبیان پێك هێناوه، لاوانی وه‌ك پێشه‌نگی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ناساندووه. له مێژووی حیزبی دێموكرات دا بایه‌خدان به لاوان له كۆماری كوردستان‌و له دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوان دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه وه‌ك هه‌نگاوێكی پێشكهوتووو مۆدێرن سه‌یری ده‌كرێ‌و پێشانده‌ری روانگه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات‌و كۆمار بووه. دامه‌زرانی رێكخراوێكی سینفی سیاسی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامانجه‌كانی لاوان له‌و سه‌رده‌مه دا به‌رهه‌می تێگه‌یشتنی راستیی له توانا‌و پۆتانسیه‌له‌كانی لاوان بوو. ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوو له كوردستان له‌و بواره دا داهێنانێكی شۆرشگێرانه بوو كه لاوی وه‌ك ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رخست. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی لاوان له چوارچێوه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان دا كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی به نرخی به‌رهه‌م هێناوه، وه‌ك: به‌شداری له شه‌ڕی چه‌كداری بۆ دیفاع له نیشتمان، پێگه‌یاندنی لاوان له بواره جۆراوجۆرهكانداو په‌روه‌رده كردنیان بۆ وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تییه گرینگه حیزبییهكانو تۆمار كردنی مێژوویه‌ك له خه‌باتی شارستانیانه. حێزبی دێموكراتی كوردستان به باوه‌ڕی قووڵ به هێزی لاوان هه‌وڵێكی زۆری بۆ راكێشانی لاوان بۆ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه داوه كه ئاكامه‌كه‌ی به‌شداری به سهدانو هه‌زاران لاوی پێشمه‌رگه له‌ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه دا بووه. به له‌به‌ر چاوگرتنی بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له لاوان له ریزه‌كانی حیزب دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه روانین‌و هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكرات له ئاست لاوان دا سه‌رده‌میانه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه‌و حیزب توانیویه‌تی به بایه‌خدان به لاوان له شێوازی جۆراوجۆردا‌و به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان دا سه‌رنجی لاوان بۆ لای خۆی رابكێشێ‌و له خزمه‌ت به به‌ها نهتهوهییونیشتمانیهكان دا بیان خاته گه‌ڕ. هه‌رچه‌ند ناتوانین نكۆڵی له‌وه بكه‌ین كه لایه‌نی سوننه‌تیش له‌و روانگه‌یه دا به‌دی ده‌كرێ‌و زۆر جار ته‌نیا پۆتانسیه‌لی لاوان بۆ بنیاتنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش زه‌ق ده‌كرێته‌وه‌و چاوپۆشی له توانایییهكانی لاوان له ئێستا دا ده‌كرێ‌و تا راده‌یه‌ك گه‌وره سالاری باڵی به‌سه‌ر روانگهكاندا كێشاوه كه له به‌رنامه‌ی حیزبیش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. حیزبی دێموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی خۆیدا به تایبه‌ت باس له لاوان دهكاو له فه‌سڵی چواره‌م، به‌ندی 25دا لاوان وه‌ك "سه‌رمایه‌ی دوا رۆژی وڵات، ناوزه‌د دهكاو به حكوومه‌ت راده‌سپێری كه هه‌موو ئیمكاناتی پێگهیشتنو په‌روه‌رده‌و فێر كردن‌و ته‌فریحی بۆ لاوان پێك بێنێ. به گشتی حیزبی دێموكرات به‌رده‌وام جه‌ختی له سه‌ر دوو تایبه‌تمه‌ندی خۆی واته دێموكرات بوون‌و جه‌ماوه‌ری بوون كردۆته‌وه‌و هه‌وڵی داوه هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه به‌رزه نهتهوهیییهكان موبیلیزه بكا. كه له‌و نێوه‌دا پێگه‌ی لاوان به‌رچاوتره به كۆمه‌لێك هۆكاری وه‌ك: رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی لاوان له كوردستان له هه‌موو توێژه‌كانی دیكه زیاتره، توانایی فكری‌و جه‌سته‌یی لاوان له ئاستێكی به‌رزدایه، هه‌ستی ناسیۆنالیستی له لاوان دا زیاتر له توێژه‌كانی دیكه به‌رچاو ده‌كه‌وێ، لاوان ئاماده‌گییه‌كی زۆریان بۆ به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دونیای مۆدێرن‌و پێشكه‌وتوو هه‌یه‌و... حیزبی‌دێموكراتی كوردستان له رابردوو دا یه‌كه‌م رێكخستنی سیاسی مۆدێرنی كوردی بوه كه ئاوڕی له پرسی لاوان داوه، ئێستاش پێویسته رۆَڵی پێشه‌نگی خۆی بگێرێو لاوان له هه‌موو كاروباره سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نییه‌كان دا به‌شدار بكا به هه‌موو تواناوه كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای پێگه‌یشتنی ئه‌و توێژه چالاك‌و زیندووه هه‌موار بكا.
|