ی كوردی.
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات

  به‌خێربێن

  ده‌سپێک
  پێوه‌ندی
  ئارشیڤ
  ڕاپرسین
  بابه‌ت بنێره‌

  ببه‌ ئه‌ندام
  لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ندام
  نامه‌ی تایبه‌تی
  وێبلاگی ئه‌ندامان
  لیستی ئه‌ندامان

  بمانناسێنه‌
  لینکه‌کان
 

  وێنه‌کانی لاوان


وێنه‌كانی لاوان
 

  :: به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان

به‌یاننامه‌

بەیاننامەی یەكیەتی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی لە سێدارەدانی لاوی كورد ئێحسان فەتاحیان

راگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی چوارەم

په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان‌ به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌‌ ئێران دا

راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

کۆنفڕانسی هه‌شته‌می لاوانی سوئێد، سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو

دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

پەیامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى گشتیى یەکیەتیى لاوانى دیمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ سێهەمین کۆنفرانسى یەکیەتیى لاوانى دێمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان_نوێنەرایەتیى دەرەوە

ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی سوئێدی یه‌کیه‌تیی لاوان، سه‌باره‌ت به‌ مه‌راسیمی یادی 19 ساڵه‌ی کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی له‌ ساڵۆنی پێسه‌وا قازی محه‌ممه‌د دا

''هه‌ڵوێستی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌دا''

راگه‌یه‌ندراوی‌ كومیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ كوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان

په‌یامی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ تێكۆشه‌ری‌ دێرینی‌ حیزبی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستان، به‌ڕێز عوسمان ره‌حیمی‌

به‌یاننامه‌ی‌ كۆتایی‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

  :: خوێنه‌ران

ئێستا 25 میوان و
به‌خێربێ‌ی میوان، بۆ ئه‌ندامیتی‌تان له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ئێره‌ بچرکێنه‌ .
 

  :: گه‌ڕان



 

  :: چوونه‌ژوور

ناوی ئه‌ندام

وشه‌ی نهێنی

تا ئێستا ئه‌ندام نی، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ببنه‌ ئه‌ندام لێره‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بی ده‌توان بۆچوونه‌کانی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ت و به‌شه‌کان بنووسی و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌ماندا پێوه‌ندیت هه‌بێ .
 

  به‌رنامه‌ و پێرِه‌وی نێوخۆی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌سند كراوی كۆنگره‌ی چواره‌م 13- 16 گه‌لاوێژی 1386ی هه‌تاوی


مێژووی ناردن : Friday, October 26 @ 22:47:10 UTC
سه‌ره‌تا:
له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ و هه‌زاره‌ی تازه‌دا، له‌ كاتێك دا جیهانی شارستانه‌تی بۆ پێشكه‌وتن و به‌ختیاریی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ و خه‌باتی گه‌لان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و دێموكراسی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه‌، نیشتمانی ئێمه‌ هێشتا گیرۆده‌ی زوڵم و دیكتاتۆری و دواكه‌وتوویىیه‌.


به‌ درێژایی مێژوو، سه‌ره‌رِۆیی له‌ ئێران دا ئامرازی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌ و زه‌وت كردنی ماف و ئازادییه‌كانی هاونیشتمانان و بێ ده‌ره‌تان هێشتنه‌وه‌ی چین و توێژه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كۆمه‌ڵ بووه‌. هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌ خه‌بات له‌ پێناوی وه‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی رووناك و كراوه‌ی سیاسی داو بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵێكی به‌خته‌وه‌ر و پێشكه‌وتوو هاوبه‌ش و ئه‌ركدان.
ئه‌مرِۆ لاوان چ له‌به‌ر گرینگی رێژه‌یان له‌ حه‌شیمه‌ت دا و چ به‌و هۆیه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ سروشت دڵگه‌رم و به‌وزه‌ و خولقێنه‌ر و داهاتوورِوانن، گرینگترین هێزی ئینسانیی وڵاته‌كه‌مان پێك دێنن. لاوان له‌ لایه‌ك له‌ سه‌ریانه‌ هه‌م بۆ ئامانجه‌ سینفىیه‌كانی خۆیان تێ بكۆشن و هه‌م به‌شداری له‌ جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دا بكه‌ن، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌وان سه‌رمایه‌كانی دوارِۆژ و به‌رِێوه‌به‌رانی داهاتووی وڵاتن. هه‌ر بۆیه‌ هاندان و یارمه‌تی دانیان بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌ مێژووی یه‌كانیان و بارهێنان و ئاماده‌ كردنیان بۆ داهاتوو پێویستىیه‌كی روونه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌یی دایه‌ كه‌ خه‌بات و تێكۆشانی لاوان ده‌توانێ هه‌رچى به‌ به‌رهه‌م و به‌هره‌دارتر بێ و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و راستىیه‌یه‌ كه‌ یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێك هاتوه‌.
رابردووی تێكۆشانی لاوان له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان چ له‌ بواری سینفی و چ له‌ چوارچێوه‌ی جوڵانه‌وه‌ی میللی- دێموكراتیكی گه‌له‌كه‌مان دا نیشان ده‌دا كه‌ ئه‌وان هه‌رگیز له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌كانیان درێغىیان نه‌كردوه‌ و هه‌میشه‌ له‌ ریزه‌كانى پێشه‌وه‌ی خه‌بات دا بوون. هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی كردن و له‌خۆبوردوویی لاوانی كورد ئه‌نجامی راسته‌وخۆی ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خت و بێ ئاسۆیه‌ بووه‌ كه‌ رێژیمه‌كانی پاشایه‌تی و كۆنه‌په‌ره‌ستی به‌ سه‌ری دا سه‌پاندوون. ئه‌و رێژیمانه‌ نه‌ك ته‌نیا په‌روه‌رده‌ كردن و له‌ خه‌م دا بوونی لاوانیان پشت گوێ خستوه‌، به‌ڵكوو هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دا بوون كه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌ند و كۆسپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌وه‌ ئه‌وان له‌ ئه‌رك و هه‌سته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یىیه‌كانیان دوور خه‌نه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت كردوویاننه‌ته‌ قوربانیی خۆرِایی ئه‌و قه‌یران و به‌ڵایانه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌مانیان خولقاندوون.
تێكۆشانی سیاسی و رێكخراوه‌یی لاوانی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌ رێنوێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستان و له‌ ژێر سێبه‌ری كۆماری كوردستان دا، به‌ دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌ستی پێ كرد. ئه‌و كاته‌ لاوان له‌ بووژاندنه‌وه‌ی ژیانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان دا چالاكانه‌ به‌شدار بوون. له‌ سه‌رده‌می رووخانی پاش كۆمار دا ئه‌گه‌رچی لاوان و رێكخراوه‌ پێشرِه‌وه‌كه‌یان نه‌یانتوانی تێكۆشانی ئازاد و ئاشكرایان هه‌بێ، به‌ڵام كاروانی رێباز و ئامانجه‌كه‌یان هه‌رگیز له‌ چوونه‌ پێش نه‌كه‌وت. له‌ شۆرِشی گه‌لانی ئێران دا لاوانی كوردستان زۆر ئازایانه‌ به‌شدار بوون و له‌ كه‌شی كورتخایه‌نی ئازادی دا تێكۆشانی سیاسی و سینفی و فه‌رهه‌نگیی خۆیان به‌ باشی په‌ره‌ پێ دا. پاشانیش كاتێك كۆماری ئیسلامی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆرِشی پاوان كرد و لێ برِا هه‌تا دوا سه‌نگه‌ری ئازادی له‌ ئێران واته‌ كوردستان بێنێته‌ ژێر ركێفی شوومی خۆی، ریزه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی خوێناویی گه‌له‌كه‌مان به‌ رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستان یان رازانده‌وه‌ و چ به‌ یارمه‌تی و پشتیوانی و چ به‌ به‌شداریی راسته‌وخۆی خۆیان قه‌ڵای به‌رهه‌ڵستی یان هه‌رچی له‌ گیران نه‌هاتووتر كرد. شه‌هید بوونی هه‌زاران لاوی كورد له‌ به‌ره‌كانی خۆرِاگری و له‌ زیندانه‌كانی رێژیم دا به‌ڵگه‌ی سووری ئه‌و راستىیه‌ن.
چالاكی و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستان ئێران به‌ تایبه‌تی له‌ دوای راگه‌یاندنی شه‌رِی هه‌موو لایه‌نه‌ له‌ دژی گه‌لی كورد و له‌ ماوه‌ی خه‌باتی ئه‌و گه‌له‌ دا بۆ رووخاندنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ری خستوه‌ كه‌ سه‌ره‌رِای زۆر قۆناغی جۆراوجۆر و هه‌لومه‌رجی دژوار ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ ده‌توانێ به‌ رێكخستن و روونكردنه‌وه‌ی لاوان و به‌ په‌روه‌رده‌ كردنی رۆڵه‌ كارامه‌ و به‌وه‌جه‌كانی گه‌ل، نه‌خشی پێشه‌نگی ئه‌و توێژه‌ له‌ كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌ لێهاتوویىیه‌وه‌ به‌رِێوه‌به‌رێ و ببێته‌ به‌شێكی یه‌كجار پێویست و به‌كه‌ڵك له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و سه‌رمایه‌یه‌كی به‌نرخ بۆ ژیانی سیاسی و سینفیی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌مرِۆ خه‌باتی لاوان چ به‌ شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری و چ له‌ چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌یی دا بۆته‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌نرخ و هیوابه‌خشی جووڵانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و به‌ گشتی خه‌ڵكی وڵات. ئاڵوگۆرِه‌كانی ئه‌م دوایی یانه‌ی ئێران ده‌ریان خستوه‌ كه‌ ئیراده‌ و هێزی لاوانیش ده‌توانن مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ بۆ هه‌رمانی كۆنه‌په‌رستی بن. قۆناغی ئێستای خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ئه‌و ئه‌ركه‌ مێژوویی یه‌ ده‌خاته‌ سه‌رشانی لاوانی كوردستان كه‌ به‌ رێكخستن و پته‌و كردنی زیاتری ریزه‌كانی خۆیان شان به‌ شانی چین و توێژه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كانی دیكه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌باتگێرِانی راسته‌قینه‌ی وڵات شێلگیرانه‌تر و وشیارنه‌تر له‌ پێشوو له‌ خه‌بات بۆ ماف و ئازادی یه‌كانی گه‌له‌كه‌یان دا بۆ بنیاتنانی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان به‌شداری بكه‌ن.
راسته‌ كه‌ لاوان پێش هه‌موو شتێك ئه‌ركی تێكۆشان بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌ سینفىیه‌كانی خۆیانیان له‌ ئه‌ستۆیه‌. به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و راستىیه‌ كه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئامانجه‌ میللی و دێموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد وه‌دی نه‌هاتوون، ده‌رفه‌تی وه‌دیهاتنی ئامانجه‌ سینفی یه‌كان پێك نایه‌، لاوانی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا و له‌ ده‌وری ئه‌و رێكخراوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئامانجانه‌ خه‌بات ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رانی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م به‌رنامه‌ و پێرِه‌وه‌- كه‌ په‌سندكراوی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (13و14و15و16ی گه‌لاوێژی 1386ی هه‌تاوی) ه‌- ده‌كه‌نه‌ بنچینه‌ی كار و كرده‌وه‌ و تێكۆشانی خۆیان و یه‌كیه‌تىیه‌كه‌یان. به‌رنامه‌ و پێرِه‌وی نوێ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆرِه‌كانی ئه‌مرِۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و كوردستانه‌ و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ره‌ساڵه‌ت و ئه‌ركانه‌وه‌ دارِێژراوه‌ كه‌ قۆناغی تازه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان خستوویه‌ته‌ ئه‌ستۆی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌رنامه‌ و پێرِه‌وی نێوخۆی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
په‌سند كراوی كۆنگره‌ی چواره‌م
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌رك و ئامانجه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لاوان دا به‌ گشتی
1. خه‌بات و تێكۆشان به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دێموكراتیك له‌ كوردستان كه‌ له‌ودا مافه‌كانی مرۆڤـ و ئازادىیه‌ بنه‌رِه‌تییه‌كان رێزیان لێ بگیرێ و ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بێ.
2. هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و باش بۆ لاوان دابنێن له‌ پێناوی دابین كردنی دوارۆژێكی باشتر بۆ لاوان.
3. هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ رێگه‌ی رێكخراو و سه‌ندیكای تایبه‌ت به‌ خۆیان ویست و داخوازه‌كانیان بێننه‌ گۆرِێ تا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی پێك بێ.
4. له‌قاو دان و به‌ربه‌ره‌كانی له‌ دژی سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ لاوان و به‌ تایبه‌تی و هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ به‌ گشتی.
5. تێكۆشان به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكردنی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش بۆ لاوان و پشتگیریی لاوان بۆ په‌یدا كردنی ده‌ره‌تانی كار و نیشته‌جێ بوون و پشتگیری له‌ مافی هه‌ڵبژاردنی ژیانی هاوبه‌ش بۆ لاوان.
6. هه‌وڵدان بۆ وه‌دیهێنانی یه‌كسانیی مافه‌كانی كچان و كورِان له‌ خێزان و كۆمه‌ڵگادا و نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ كچان.
7. گرینگی دان به‌و لاوانه‌ كه‌ نه‌قوستان و كه‌م ئه‌ندامن یا گیرۆده‌ی نه‌خۆشىیه‌كی جه‌سته‌یی یا ده‌روونین و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئیمكاناتی له‌بار بۆ چاره‌سه‌ركردن و پێرِاگه‌یشتنیان.
8. هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی تووشبوونی لاوان به‌ تاوان و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پشتیوانی له‌ ناوه‌نده‌ چاكسازییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
9. په‌ره‌پێدانی كاروبار و چالاكی هونه‌ری له‌ نێوان لاوان دا و پێكهێنانی ئیمكاناتی وه‌رزشی و كه‌ره‌سته‌كانی ته‌فریحیی سالم و رێكخستنی گه‌رِان و گه‌شتی به‌ كۆمه‌ڵ بۆ لاوان.
10. هه‌وڵدان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاركردن به‌ منداڵان تا ته‌مه‌نی 15 ساڵ.
له‌ بواری خوێندن دا
11. به‌شداریی چالاكانه‌ له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵ و تێكۆشانێك به‌ مه‌به‌ستی بنه‌برِكردنی نه‌خوێنده‌واری له‌ نێو منداڵان و لاوانی كوردستان دا و هه‌نگاونان له‌ پێناوی به‌زۆری كردنی خوێندن بۆ منداڵان تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی.
12. هاوكاری و یارمه‌تی كردنی قوتابیان و خوێندكارانی هه‌ژار بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ هه‌موو رێگه‌یه‌كی گونجاوه‌وه‌ و گه‌رِاندنه‌وه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی له‌ خوێندن دابرِاون.
13. هه‌وڵدان بۆ دارِشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خوێندن به‌ بیرورِایه‌كی پێشكه‌وتووانه‌ و لابردنی شوێنه‌واری بیرورِای كۆنه‌په‌رستانه‌ و شۆڤینیستی له‌ به‌رنامه‌كانی خوێندن دا به‌ هاوكاریی دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌یىیه‌كان.
14. خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجی له‌مێژینه‌ی خوێندن و نووسین به‌ زمانی كوردی و شاره‌زا كردنیان به‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌ به‌رنامه‌كانی خوێندن دا.
15. پشتیوانی كردن له‌ مافی خوێندن به‌ زمانی زگمانی بۆ كه‌مایه‌تىیه‌ نه‌ته‌وه‌یىیه‌كانی كوردستان.
16. تێكۆشان به‌ مه‌به‌ستی مسۆگه‌ر كردنی ده‌ره‌تانی خوێندن له‌ هه‌موو قۆناغه‌كان دا به‌ بێ جیاوازی تا قۆناغه‌ به‌رزه‌كان و هه‌وڵدان له‌ پێناوی دابین كردنی ئیمكاناتی پێشكه‌وتووی درێژه‌دان به‌ خوێندن تا قۆناغه‌ به‌رزه‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی پێویستیان تێدابێ.
17. بایه‌خدان به‌ خوێندن له‌ دێیه‌كان و ناوچه‌ دوورده‌سته‌كانی كوردستان و تێكۆشان له‌ پێناوی دابین كردنی پێویستىیه‌كانی خوێندن له‌و شوێنانه‌ دا.
18. لادانی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌ له‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ و فێر كردن و پرۆگرامه‌كانی خوێندن دا تاكه‌كه‌س بۆ توندوتیژی هان ده‌دا.
ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه‌كان
19. به‌شداری له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتی و ئازادیخوازیی نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كانی ئێران.
20. خزمه‌ت به‌ پاراستنی قازانجه‌ گشتىیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌باته‌ نه‌ته‌وایه‌تىیه‌كه‌ی.
21. دامه‌زراندنی پێوه‌ندی و هاوكاریی پته‌و و نزیك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراوه‌ دێموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی جیهان له‌ پێناوی خزمه‌ت به‌ پێشخستنی خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كان.
22. یارمه‌تیدانی لاوان بۆ تێكۆشان له‌ پێناوی زیندوو راگرتن و پاراستنی كولتوور و زمان و فۆلكلۆر و هونه‌ری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پشتیوانی له‌ كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یىیه‌كانی دانیشتووی كوردستان.
23. هاندانی لاوانی كوردستان بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ دیارده‌ دزێوه‌كان و ئه‌و به‌ربه‌ست و گیروگرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تىیانه‌ی كه‌ له‌نێو كۆمه‌لڕدا هه‌ن یا سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ كۆسپی سه‌ر رێگای پێشكه‌وتن.
24. هه‌وڵدان بۆ پێك هێنانی فیدراسیۆنێكی كوردستانی كه‌ تێیدا سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان به‌ مافی وه‌ك یه‌ك تێیدا ئه‌ندام بن به‌ مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ویست و داخوازه‌ ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئامانجه‌كان له‌ بواری جیهانی دا
25. گه‌یاندنى داخوازه‌ ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌ى كورد و بزووتنه‌وه‌ ره‌واكه‌ى به‌ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌یىیه‌كان.
26. بوونه‌ ئه‌ندام له‌ ناوه‌ند و رێكخراوه‌ جیهانىیه‌كانی تایبه‌ت به‌ لاوان.
27. گۆرِینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ دێموكراتىیه‌كانی لاوان له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌.
28. پشتیوانی له‌ خه‌باتی لاوانی چه‌وساوه‌ی جیهان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واكانیان له‌ پێناوی جێگیركردنی دێموكراسی له‌ جیهان دا.
به‌شی دووهه‌م
پێره‌وی نێوخۆی یه‌كیه‌تیی لاوانی
دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
فه‌سڵی یه‌كه‌م: ناو و ناوه‌رۆكی رێكخراو
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی رێكخراو(یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ه‌ و له‌ هه‌موو جێگایه‌كی ئه‌م پێرِه‌وی نێوخۆیه‌دا به‌ "یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكرات" ناوده‌برێ.
مادده‌ی دووهه‌م: یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات، رێكخراوێكی دێموكراتیك و سینفىیه‌ كه‌ بۆ پێگه‌یاندن و رێكخستنی لاوان له‌ رێگای خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دێموكراتییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كان تێده‌كۆشێ و له‌ پێناوی دابین بوونی مافه‌كانی لاوان و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا خه‌بات ده‌كا.
مادده‌ی سێهه‌م: یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات له‌ خه‌باتی میللی- دێموكراتیكی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادىیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانی ده‌كا.
فه‌سڵی دووهه‌م: ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا
مادده‌ی چواره‌م: هه‌موو لاوێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌موو هاونیشتمانێكی دانیشتووى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانێ ببێته‌ ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات به‌و مه‌رجه‌ كه‌:
1. ته‌مه‌نی له‌ 15 ساڵ كه‌متر و له‌ 35 ساڵ زیاتر نه‌بێ.
2. به‌رنامه‌ و پێرِه‌وی نێوخۆی یه‌كیه‌تیی لاوان په‌سند بكا و بۆ جێبه‌جێ كردنی تێ بكۆشێ.
3. ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێكی نه‌بێ كه‌ ئه‌ندامه‌تی له‌وآدا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌رك و ئامانجه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا نه‌گونجێ.
4. دوو ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات ناسێنه‌ری بن.
تێبینی:
1. تازه‌ لاوانی له‌ 12 ساڵ به‌ره‌وژوور ده‌توانن وه‌ك لایه‌نگر له‌ یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا ناونووسی بكه‌ن و كاتێك ته‌مه‌نیان گه‌یشته‌ 15 ساڵ ده‌بن به‌ ئه‌ندام.
2. ئه‌ندامی ته‌شكیلاتی نهێنی ده‌بێ ته‌مه‌نی 18 بۆ 35 بێت.
مادده‌ى پێنجه‌م: هه‌ر رێكخراوێكى لاوانى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌توانآ له‌ یه‌كیه‌تیى لاوانى دێمۆكرات دا ببێته‌ ئه‌ندام، به‌ مه‌رجێك كه‌:
1.                   به‌رنامه‌ و ئامانجه‌كانى یه‌كیه‌تیى لاوانى دێمۆكرات قه‌بوولڕ بكا و بۆ جێبه‌جآ كردنى تآبكۆشآ.
2. ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێكی نه‌بێ كه‌ ئه‌ندامه‌تی له‌وآدا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌رك و ئامانجه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا نه‌گونجێ.
3. هه‌قى ئه‌ندامه‌تى به‌ رێكخراو بدات.
فه‌سڵی سێهه‌م: ئه‌ركه‌كان و مافه‌كانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات
مادده‌ى شه‌شه‌م: ئه‌ركی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكراته‌ كه‌:
1. له‌ تێكۆشانی خۆی دا پێرِه‌وی نێوخۆی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات ره‌چاو بكا و بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی تێ بكۆشێ.
2. پێرِه‌وی له‌ دیسیپلینی نێوخۆیی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات بكا و نهێنىیه‌كانی بپارێزێ.
3. به‌رگری له‌ ئامانجه‌كان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات بكاو بۆ یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات تێ بكۆشێ.
4. بۆ پێكهێنان و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌ تایبه‌تی لاوانى دێمۆكرات تێبكۆشآو ئه‌وان له‌ به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات ئاگادار بكاته‌وه‌ و لاوان هان بدا له‌ ده‌وری یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات كۆ ببنه‌وه‌.
5. له‌ كارو چالاكىیه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا به‌شدار بآو بڵاوكراوه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات بخوێنێته‌وه‌و بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌وڵ بدا.
6. برِیار و راسپارده‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات جێبه‌جێ بكا.
7. بۆ به‌ره‌و ژوور بردنی ئاستی ئاگایی و بردنه‌ سه‌ری پله‌ی زانیاریی خۆی تێ بكۆشێ كه‌سانی دیكه‌ له‌و بواره‌ هان بدا.
8. هه‌قی ئه‌ندامه‌تی بدا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو ئه‌ندامێكی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌:
1. به‌ ئه‌ندامی هه‌ر كام له‌ ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان هه‌ڵبژێردرێ و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان ده‌نگ بدا.
2. له‌ رێگای ته‌شكیلاتىیه‌وه‌ بیروبۆچوون و ره‌خنه‌ و پێشنیار بدا به‌ هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات.
3. له‌ هه‌موو ئه‌ندامێك یا ئۆرگانێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا ره‌خنه‌ بگرآو له‌ لای ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر شكایه‌تیان لێ بكا.
4. به‌رامبه‌ر هه‌ر برِیارێك كه‌ له‌ ئۆرگان یا هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌و ده‌درێ، به‌رگری له‌ خۆی بكا.
فه‌سڵی چواره‌م: بنه‌مای رێكخستنی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات
مادده‌ی هه‌شته‌م: بنچینه‌ی رێكخستنی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ سه‌ر ئه‌سڵی دێموكراسی پێك هاتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌:
1. هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات مافی وه‌ك یه‌كیان له‌ هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران دا هه‌یه‌.
2. هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن و به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ داده‌مه‌زرێن و به‌رِێوه‌ ده‌چن.
3. ئه‌ندام پێرِه‌وی رێكخراوه‌، كه‌مینه‌ پێرِه‌وی له‌ زۆرینه‌ ده‌كا به‌ له‌به‌رچاو گرتنی مافی كه‌مینه‌.
4. ده‌بێ برِیاره‌كانی ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه‌تر له‌ لایه‌ن ئۆرگانی خواره‌وه‌تر جێبه‌جێ بكرێن.
5. ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ سه‌رێ بۆ خوارێ و له‌ خوارێ بۆ سه‌رێ، راپۆرتی تێكۆشانی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ یه‌كتر.
6. بۆ هه‌موو ئه‌ندامان به‌ بێ جیاوازی یه‌ك دیسیپلین هه‌یه‌.
7. باس كردن و برِیاردان له‌ به‌رزترین ئۆرگانه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ترین ئۆرگان به‌ كۆمه‌ڵه‌.
فه‌سڵی پێنجه‌م: سزادانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات
مادده‌ی نۆهه‌م: ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ له‌ مادده‌ی پێنجه‌م دا دیاری كراون جێبه‌جێ نه‌كا سزا ده‌درێ.
سزای ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات به‌و جۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌:
- سه‌ركۆنه‌ به‌ ده‌م.
- سه‌ركۆنه‌ به‌ نووسراوه‌.
- لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی.
- لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی پله‌ی رێكخراوه‌یی.
- هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامه‌تىیه‌كه‌ی له‌ مانگێكه‌وه‌ تا شه‌ش مانگ.
- ده‌ركردن له‌ یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات.
تێبینی:
1. مه‌به‌ست له‌ سزادانی ئه‌ندام له‌ یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا ئاگاداركردنه‌وه‌و راكێشانی سه‌رنجی بۆ پێرِه‌وی كردن له‌ نه‌زم و دیسیپلینی نێو یه‌كیه‌تىیه‌. سزادان كاتێك برِیاری له‌سه‌ر ده‌درێ كه‌ ره‌خنه‌ و رێنوێنی كاریگه‌ر نه‌بن.
2. برِیار له‌سه‌ر سزای ئه‌ندام له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئۆرگانی خۆی یا ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تری یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا به‌ زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌درێ.
3. ئه‌ندامێك كه‌ برِیاری سزای بۆ ده‌درێ ده‌توانێ داوای پێرِاگه‌یشتن و چاوپێداخشاندنه‌وه‌ له‌ ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر بكا.
4. برِیاری سزادان ده‌بێ به‌ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی بێ.
5. بۆ ئه‌ندامی ده‌ركراو له‌ یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا هه‌یه‌ كه‌ دوای تێپه‌رِینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركردنی دا داوای پێرِاگه‌یشتنه‌وه‌ بكا.
6. ئه‌ندامێك كه‌ ده‌رده‌كرێ ده‌بێ پێشتر ئاگادار بكرێته‌وه‌.
فه‌سڵی شه‌شه‌م: كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان
مادده‌ی ده‌یه‌م: كۆنگره‌ به‌رزترین ئۆرگانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكراته‌. كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات هه‌ر دوو ساڵ جارێك به‌ به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگری كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی و راوێژكارانی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی و به‌و رێژه‌یه‌ كه‌ به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی دیاری ده‌كا، له‌ نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی لاوان پێك دێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره‌ ئه‌مانه‌ن:
1. گوێ بۆ راپۆرتی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی راده‌گرێ و پاش باس و لێكۆڵینه‌وه‌ برِیاری له‌سه‌ر ده‌دا.
2. رێبازی گشتیی كار و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات تا كۆنگره‌ی دواتر دیاری ده‌كا.
3. به‌رنامه‌و پێرِه‌وی نێوخۆی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات په‌سند ده‌كاو ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌سكاری ده‌كا.
4. كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی هه‌ڵده‌بژێرێ.
تێبینی:
1. كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ده‌توانێ له‌ كاتی پێویست دا ئه‌وپه‌رِه‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌ ئه‌سڵىیه‌كانی له‌ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات راسته‌وخۆ به‌ مافی ده‌نگدانه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌دا به‌شدار بكا. ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كۆنفراسه‌كان دا خۆیان بۆ نوێنه‌رایه‌تی، كاندیدا ناكه‌ن و ده‌نگ ناده‌ن.
2. كۆنگره‌ ده‌توانێ به‌ ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی، ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژێرێ.
فه‌سڵی حه‌وته‌م: كۆنفرانسی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات
مادده‌ی دوازده‌هه‌م:
1. كۆنفرانسی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ كاتێك دا ده‌به‌سترێ كه‌:
الف: گیروگرفتێكی وا هاتبێته‌ پێش كه‌ كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی نه‌توانێ چاره‌سه‌ری بكا.
ب: ده‌ره‌تانی به‌ستنی كۆنگره‌ نه‌بێ.
ج: له‌ هه‌لومه‌رجێكی وا دا كۆنفرانسی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره‌ی هه‌یه‌.
2. كۆنفرانسی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگر و راوێژكاری كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی و نوێنه‌رانی ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات پێك دێ.
3. راده‌ی نوێنه‌رانی هه‌ر ئۆرگانێك له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتىیه‌وه‌ دیاری ده‌كرێن، به‌ڵام له‌ هه‌ر حاڵ دا ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئۆرگانه‌كان ده‌بێ له‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ زیاتر بێ كه‌ به‌ بێ هه‌ڵبژاردن ده‌چنه‌ كۆنفرانس.
فه‌سڵی هه‌شته‌م: كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی
مادده‌ی سێزده‌هه‌م: له‌ ماوه‌ی نێوان دوو كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی وه‌ك به‌رزترین ئۆرگانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات، كارو باره‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات به‌رِێوه‌ ده‌با. كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی له‌ به‌رامبه‌ر كۆنگره‌ دا به‌رپرسیاره‌.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی ئه‌وانه‌ن:
1. برِیاره‌كانی كۆنگره‌ جێبه‌جێ ده‌كا.
2. سه‌رپه‌رستیی هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات ده‌كا و راپۆرته‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و له‌ كارو باره‌كانیان ده‌كۆڵێته‌وه‌.
3. چاوه‌دێری به‌سه‌ر راگه‌یاندنی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا ده‌كا.
4. به‌رپرسی پێوه‌ندیی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی دیكه‌یه‌.
5. چاوه‌دێری به‌سه‌ر داهات و ده‌ركه‌وتی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دا ده‌كا.
6. راده‌ی هه‌قی ئه‌ندامه‌تی دیاری ده‌كا.
7. هه‌یئه‌تی ئیجرایی و سكرتێر و جێگر سكرتێر هه‌ڵده‌بژێرێ.
8. به‌رنامه‌ی 6مانگه‌ بۆ كار و تێكۆشانی خۆی داده‌نێ و به‌رنامه‌كانی ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ی خۆی په‌سند ده‌كا.
9. لانیكه‌م هه‌ر مانگ و نیو جارێك كۆ ده‌بێته‌وه‌.
10. له‌سه‌ر شوێن و كاتی كۆنگره‌ برِیار ده‌دا و رێژه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ كۆنگره‌ دا دیاری ده‌كا.
11. ئایین نامه‌ی نێوخۆیی بۆ كارو باری خۆی و هه‌یئه‌تی ئیجرایی داده‌نێ و له‌ كاتی پێویست دا ئاڵوگۆرِی تێدا پێك دێنێ.
12. ده‌توانێ كۆنفرانسی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات پێك بێنێ ئه‌گه‌ر:
الف: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌ رێگای ته‌شكیلاتىیه‌وه‌ داواكاری بوون. 
ب: یا دوو له‌ سێی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی (ئه‌سڵی و جێگر و راوێژكار) به‌ پێویستیان زانی.
تێبینی:
1. كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی له‌ كاتی پێویست دا ده‌توانێ هه‌تا دوو له‌ سێی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی راوێژكار بۆخۆی هه‌ڵبژێرێ، ئه‌ندامانی راوێژكار له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتىدا به‌شدار ده‌بن و ده‌نگی مه‌شوه‌رِه‌تیان هه‌یه‌.
2. هه‌ر نوێنه‌رێكی كۆنگره‌ ده‌توانێ خۆی بۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی هه‌ڵبژێرێ.
3. كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی به‌ به‌شداری دوو له‌ سێی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی ره‌سمییه‌ت په‌یدا ده‌كه‌ن و برٍِیاره‌كان وه‌ختێك قه‌تعی ده‌بن كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌سڵی ده‌نگیان بۆ بده‌ن.
فه‌سڵی نۆیه‌م: هه‌یئه‌تی ئیجرایی
مادده‌ی پازده‌هه‌م: له‌ ماوه‌ی نێوان دوو كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی دا هه‌یئه‌تی ئیجرایی كارو باری كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی، به‌رِێوه‌ ده‌با و له‌ به‌رامبه‌ر كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی دا به‌رپرسیاره‌.
مادده‌ی شازده‌هه‌م: هه‌یئه‌تی ئیجرایی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به‌ رێك و پێكی پێك دێنێ و راپۆرتی كاری خۆی ده‌داته‌وه‌ به‌ كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی.
تێبینی:
هه‌یئه‌تی ئیجرایی له‌ 3 تا5 كه‌س پێك دێ. سكرتێری گشتی و جێگری سكرتێر ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایین.
فه‌سڵی ده‌هه‌م: رێكخراوه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات
مادده‌ى حه‌ڤدده‌هه‌م: رێكخراوه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات بریتین له‌:
1. پۆل، بناغه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات پۆله‌ كه‌ لانیكه‌م له‌ حه‌وت كه‌س پێك دآ، پۆلی دێ یا پۆلی گه‌رِه‌ك، كه‌ لاوانی دێیه‌ك یا چه‌ند دێی لێك نزیك و لاوانی یه‌كێك له‌ گه‌رِه‌كه‌كانی شار له‌ ریزی خۆی دا كۆ ده‌كاته‌وه‌.
2. كۆمیته‌ی ناوچه‌ یا كۆمیته‌ی شار، كه‌ پۆله‌كانی دێ و گه‌رِه‌ك له‌ هه‌ر كام له‌ ناوچه‌كان دا سه‌رپه‌رستی ده‌كا.
3. كۆمیته‌ی شارستان، كه‌ كار و باری كۆمیته‌كانی ناوچه‌ و شار سه‌رپرستی ده‌كا.
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م: ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی دێ و گه‌رِه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دێ یان گه‌رِه‌ك دا هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوچه‌ و كۆمیته‌ی شار له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌موو پۆله‌كانی دێ و گه‌رِه‌كه‌وه‌ له‌ كۆنفرانسی ناوچه‌ یان شاردا و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی شارستان له‌ كۆنفرانسی شارستان دا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
تێبینی:
1. ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوچه‌ و شار ده‌بێ لانیكه‌م سێ مانگ بێ به‌ ئه‌ندام وه‌رگیرابن و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی شارستان ده‌بێ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تییان دا تێپه‌رِیبێ.
2. له‌ هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت دا، كۆمیته‌ی به‌رِێوه‌به‌ریی گشتی ده‌توانێ شێوه‌ی گونجاوی دیكه‌ بۆ رێكخراوی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات دابنێ.
فه‌سڵی یازده‌هه‌م: داهاتی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات
مادده‌ى نۆزده‌هه‌م: داهاتی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات له‌و سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه‌ دابین ده‌بێ:
1. هه‌قی ئه‌ندامه‌تی.
2. یارمه‌تیی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات.
3. داهاتی تێكۆشانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری یه‌كیه‌تیی لاوانى دێمۆكرات.
4. هه‌قی ئه‌ندامه‌تیی رێكخراوه‌كانی ئه‌ندام له‌ یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات دا.
 
  هه‌ڵبژاردنه‌کان

 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک

 

بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

سیاسی



    ده‌سپێك  |   پێوه‌ندی  |   ئارشیڤ   |  كاروچالاكی   |  به‌ڵگه‌نامه‌كان   |  ئه‌ده‌ب و هونه‌ر   |  وتووێژ

هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراون، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی به ناوبردنی سه‌رچاوه‌ ڕێگا پێدراوه.
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی لاوان و دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ سود له‌م ئیمه‌یله‌ info@lawan.com و هه‌روه‌ها له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان وه‌ربگرن.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان