
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیی و كه‌لتوری‌یه خه‌باتگێڕه‌كان!
وه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین له‌و قۆناغه هه‌ستیار‌ه له ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا نه‌ك هه‌ر هێشتا هاوكاری و هاوخه‌باتیی نێوان پارت و رێكخراوه‌كانی ئه‌م به‌شه له كوردستان وه‌ك پێویسته نه‌هادینه نه‌کراوه،
به‌ڵكوو له یه‌ک ساڵی رابردوودا به‌داخه‌وه ره‌وتێك له لێكترازان و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ش له نێوانیاندا وه‌ڕێ كه‌وتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویستیی به پته‌وی و یه‌کڕیزی هه‌یه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش چاوه‌ڕوانی یه‌كگرتن و هاوئاهه‌نگیی سیستماتیكیان له هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نی‌یه‌کانیان هه‌یه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پێویستییه و بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و بۆشاییه، ئێمه ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، رۆژی 5 ی ئۆكتۆبری 2007 له یه‌که‌مین دانیشتنی خۆماندا وێڕای كۆك بوونمان له‌سه‌ر ئه‌سڵی دامه‌زراندنی بناخه‌ی هاوكاریی هاوبه‌ش و له‌پێناو بوونی ده‌نگێكی یه‌کگرتووی كورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا، به دیاری كردنی هه‌یئه‌تێك بۆ داڕشتنی به‌رنامه و چوارچێوه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه، ره‌وتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی سازكردنی ئه‌و هاوخه‌باتی‌یه‌مان وه‌ڕێ خست.
دواتر له رۆژی 19 ی ئۆكتۆبری 2007 كۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاریی زیاتر و هه‌ڵبژاردن و ساغكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێڕه‌و و پرۆگرام به‌ست، و سه‌ره‌نجام له رۆژی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری2007 دا پاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئامانج و پێكهاته و شێوازی كاری ئه‌و هاوخه‌باتی‌یه، "یه‌کگرتووی كوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا"مان وه‌ک رێكخراوێكی چه‌تر و كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چالاكڤانانی كوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا و به مه‌به‌ستی بردنه پێشی هاوبه‌ش و هاوپێوه‌ندانه‌ی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانمان به‌تایبه‌تی بۆ خزمه‌ت به پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراند.
ئێمه ئه‌مڕۆ وێڕای دانی موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵی لێك نزیكبوونه‌وه‌یه، وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌ییمان بۆ خزمه‌ت به هاونیشتمانانمان له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی هیچ جۆره هه‌ڵاواردنێك، ده‌ستی هاوكارییش بۆ لایه‌ن و چالاكڤانانی دیكه درێژ ده‌که‌ین كه بیانه‌وێ چ له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپ و ئامانجه‌کانی یه‌كگرتووی كوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیادا و چ به شێوه‌گه‌لی دیكه هاوكار و هاوخه‌باتمان بن.
ئه‌م کۆمیته‌یه به‌زوویی به‌رنامه‌و پیره‌وی نێوخۆی بڵاوده‌کاته‌وه.
سڵاو له ته‌بایی و یه‌کریزیی بزوتنه‌وه‌ی كورد به گشتی و تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی.
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
1- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورده‌کانی خوراسان
2- پارتی ئازادی کوردستان
3- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
4- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
5- پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
6- حیزبی دێموکراتی کوردستان
7- کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
8- یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
9- یه‌کیه‌تی لاوانی کۆمه‌ڵه
10- پرۆژه‌ی ژنی کورد
11- ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
12- کۆمه‌ڵێک سیاست وان و ڕوناکبیری سه‌ربه‌خۆ
The United Iranian
Kurdish Society-Britain
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا