هه‌موو هه‌وڵی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی  له‌وه‌ته‌ی هاتۆته دونیاوه بۆ تێگه‌یشتنه، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌شی له سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی مرۆڤه خاوه‌ن هه‌وڵه بێ سنووره‌كانن بۆ وه‌رگرتن و زێده‌كردن و فراوانكردنی تێگه‌یشتنه‌كه‌یانه، له‌م رووانگه‌یه‌شه‌وه چ چینی خوێندكاران بگرێته‌وه یان خود مامۆستایان،
ئاكۆ بورهان محه‌ممه‌د، ساڵی 1972 له هه‌ولێر له‌دایك بووه، به‌شی مێژووی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینی له ساڵی 1997دا ته‌واو كردوه. له ساڵی 2000 له به‌شی مێژوو، كۆلێژی ئاداب زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وه‌ده‌ست هێناوه. ساڵی 2005 پله‌ی زانستی بووه مامۆستا. له ساڵی 2007 دكتۆرای مێژوو كۆلێژی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی كۆیه به ده‌ست هێناوه. پسپۆڕی له بواری مێژووی كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا هه‌یه. تا ئێستا 8 توێژینه‌وه و 2 وتاری به‌ناوبانگی له گۆڤار ورۆژنامه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه و كتێبی مێژووی میاقارمێن و ئامه‌دی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوی كردۆته‌وه.
گزنگ باڵه‌كی: خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودا نین، ئایا هۆكاره‌كه‌ی بۆ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نه‌بوونی مێتۆدێكی زانستی و ئاست نزمی مامۆستاكان؟ د. ئاكۆ: هه‌موو هه‌وڵی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی له‌وه‌ته‌ی هاتۆته دونیاوه بۆ تێگه‌یشتنه، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌شی له سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی مرۆڤه خاوه‌ن هه‌وڵه بێ سنووره‌كانن بۆ وه‌رگرتن و زێده‌كردن و فراوانكردنی تێگه‌یشتنه‌كه‌یانه، له‌م رووانگه‌یه‌شه‌وه چ چینی خوێندكاران بگرێته‌وه یان خود مامۆستایان، به‌ڵام ئه‌مه‌ی زیاتر تێبینی بكرێت كه ئاستی خوێندكارانی زانكۆ به شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌م ئاسته‌دا نی‌یه، كه له راستی‌دا دونیای ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌م له ئینته‌رنێت و جۆری مۆمایله‌كان و سه‌ته‌لایته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌مانه گه‌نجانی زه‌مانه یان مژوول كردوون و وایان لـێ كردوون وه‌ك من ناوی لــێ بنێم "نه‌خۆشی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م"، من ده‌پرسم ئایا كاری خوێندكارای زانكۆ به دواداچوونی ئه‌م شتانه‌یه یاخود به‌دواداچوونی خوێندنه‌كه‌ی؟، به‌ڵێ راسته گه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندنه‌كه‌ی خۆی‌دا بێت یاخود پێشكه‌وتنی ئاستی رۆشنبیریه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام نه‌ك "داگیری بكات" ئاگای له كاره ره‌سمی و پیرۆز و سه‌ره‌كی‌یه‌كه‌ی خۆی نه‌مێنێت كه خوێندن و فێربوونه.
گزنگ باڵه‌كی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ داوات لـێ بكه‌ین هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئاستی زانستی "نه‌وه‌ی نوێ" خوێندكارانی كوردستان و "جیلی رابردوو"ی خوێندكارانی كوردستان بكه‌ین پله و ده‌ره‌جه‌ی كامیان زیاتر ده‌بێ. هۆكاری ئه‌وه چی‌یه؟ د. ئاكۆ: گه‌ر خوێندكارانی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵبسه‌نگێنین له‌گه‌ڵ هی پێشوو ده‌بینین وه‌ك له زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به گشتیی كه نه‌وه‌ی نوێ زۆر خۆ به‌ستنه‌وه‌یان نی‌یه بۆ خوێندن، له راستی‌دا ئه‌م خاڵه په‌یوه‌ندی به خاڵی "ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م"ه‌وه هه‌یه كه باسم كردووه. له‌گه‌ڵ بوونی فاكته‌ری سیاسی ده‌وڵه‌ت كه خۆمان هه‌میشه له فاكته‌ری "له‌ناكاو" ده‌بینینه‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی "له ناكاو" پلانه‌كانمان تۆزێ ده‌شێوێت، وه‌كوو نموونه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له ناكاوی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی باشوور كه دیسانه‌وه فیكری خوێندكارانی بۆ جارێكی‌تر مژوول كرده‌وه، پێشهاته سیاسیه‌كان هه‌میشه بزاوتی فیكری ده‌ورووژێنێت كه ته‌ناه‌ت خوێندكارانمان بوون به "سیاسه‌تمه‌داریش"!.
گزنگ باڵه‌كی: ئه‌م گرفتانه چین كه دووچاری گه‌نجان به تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ی پله‌كانی خوێندنیان تـێ‌په‌ڕاندووه و به پله‌ی "ئاكادیمی" گه‌یشتوون به شێوه‌یه‌ك ده‌بینین كه "كورده‌كانی باشوور" خاوه‌ن هه‌رێمێكی فێدرالین له چوارچێوه‌ی عێراقدا. ئایا به‌ڕای به‌ڕێزتان هۆكاری كۆچی به‌لێشاوی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌م ساته‌وه‌خته‌دا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هێزكار تێكه‌ره‌ی كۆچ له چی‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ د. ئاكۆ: مرۆڤ پێویسته له هه‌وڵ دابێت و خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری‌یه‌كانی سه‌رده‌م. ده‌رگاكه‌مان واڵا بكه‌ین به‌ڕووی عه‌وله‌مه‌دا و ژیانی هه‌موو تاكێكیش له‌گه‌نجان په‌یوه‌سته به‌م "نادیاره"وه كه بریتییه له گرفتی گه‌نجان كه زیاد له پێویست هه‌وڵ دراوه ئه‌م نادیاره دیار بكرێت، باس كراوه و پێناس كراوه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هه‌ر به "نادیاری" دێته پێش چاوی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له "كاربه‌ده‌ستان یا خود.."، مافی گه‌نجان مافێكی خورافی نیه كه نه‌بوون بێت، مافێكی ئاسایی و سانایه گه‌ر لێی تێبگه‌ین و جێ به جێ بكرێت، ئایا گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان یانه‌یه‌كی وه‌رزشی تایبه‌تیان هه‌یه كه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تێدا بێت له تێنس – ریشه – یاری باڵه – یاری سه‌به‌ته – شه‌تره‌نج – بلیارد – كافتریایه‌كی گه‌وره... له چوارچێوه‌ی بینایه‌كی گه‌وره‌ی جوان، یاخود یانه‌یه‌كی رۆشنبیری تایبه‌ت به گه‌نجان هه‌یه كه تێیدا كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی فێربوونی تێدا بێت وه‌كوو گۆڤار و رۆژنامه‌كان، ئێنته‌رنێت، كافتریایه‌كی گه‌وه‌ر... كه وا پێویست ده‌كات له هه‌ر گه‌ڕێكی كه‌وره‌ی شار هه‌ر دوو جۆر له‌م دوو یانه‌یه هه‌بێت، به‌ڵام كوانێ؟، ئایا نه‌بوونی ئه‌مانه نابێته هۆی بێزاری گه‌نجان و بیركردنه‌وه‌یان له كۆچ؟
گزنگ باڵه‌كی: وه‌كوو تێبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندی هاوڕێبوون یان هاوپۆلی له نێوان كچان و كوڕانی زانكۆ ساڵ به ساڵ به‌ره‌و باشتر ده‌چێ له جیهاندا كه ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانه كه جگه له وشه‌ی عه‌یبه هیچی تر به‌رگوێ ناكه‌وێ. به‌ڕای به‌ڕێزت وه‌كو توێژه‌ر و دكتۆرێكی مێژووزان له پله‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆ هۆكاری ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به رابردوو واته دات و نه‌ریته‌وه هه‌یه یان خوێندكاران خۆیان تاوانبارن له‌م بواره‌دا؟ د. ئاكۆ: من زۆر به پێویستی ده‌زانم، هاوڕێ بوونی خوێندكارانی كچ و كوڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، چونكه له رێی ئه‌م هاوڕێیه‌تی‌یه‌وه لێك تێگه‌یشتن درووست ده‌بێت و له دونیای یه‌كتری تێده‌گه‌ن و به‌ڵكوو بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و دوا رۆژی خۆیان زۆر پێویسته، ئه‌مه و جگه له را و ئایدیا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، كارێكی تا بڵێی ئاساییه كه هاوڕێیه‌تی‌یه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌دا بێت و دوور بێت له كاری نابه‌جێی نادرووست، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كرێت ئه‌م هاوڕێیه‌تییه زۆر به لاوازی ده‌بینرێت له ناو زانكۆكانی خۆمان كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ری په‌روه‌رده‌بوونی سه‌رده‌می منداڵی كچان به گشتی كه هه‌میشه به ترس و عه‌یبه‌وه باسی كوڕانیان بۆ كردوون، جا كه هاتۆته زانكۆ ئه‌م ترس و عه‌یبه هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌مه جگه له خوو و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاشانیش لێره‌دا پێویسته بووترێت كه خوێندكار پێویسته خۆی دوور نه‌گرێت له هاوڕێیه‌تی بوون چونكه مرۆڤ به گشتیی كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه و به كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه كه‌سێتی خۆی دیار ده‌خا و به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
|