 ڕۆژی 03/06/2008 کۆنسۆلخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر به به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان وه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، یادی نۆزده ساڵه‌ی کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینیان به‌ڕێوه برد.
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یاده له ساڵۆنێکدا که ناوی پێشه‌وای کورد قازی مه‌حه‌ممه‌دی له‌سه‌ره بێحورمه‌تیه به رۆحی قازی مهحهممهدو خه‌بات و تێکۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دژی ڕێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شداری به‌رپرسانی باڵای باشوری کوردستان به مانای چاوپۆشی له هه‌موو تاوانه‌کانی ئیمام خومه‌ینی و رێژیمهکهیهتی.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن که ئیمام خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی به دژی خه‌ڵکی کوردستان دا‌و داروده‌سته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌چه‌وسێننه‌وه، کۆماری ئیسلامی وه‌ك ماکه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی چاوی لێده‌کرێ، له هیچ که‌س شاراوه نیه که دوو ڕێبه‌ری کورد قاسملوو شه‌ڕه‌فکه‌ندی قوربانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامین، هه‌ر بۆیه ئێمه به‌شداری به‌رپرسانی باشوری کوردستان له‌م مه‌راسیمه‌دا مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوایان لێده‌که‌ین که وێڕای ئه‌وه‌ی که ڕێگا نه‌ده‌ن جارێکی دیکه ساڵۆنی پێشه‌وا بۆ کاری له‌وجۆره به‌کار بهێنرێ له هه‌مان کاتیش‌دا داوای لێبوردن له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕۆحی نه‌مری پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د بکه‌ن.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان/ سوئێد 04/06/2008
|