ی كوردی.
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات

  به‌خێربێن

  ده‌سپێک
  پێوه‌ندی
  ئارشیڤ
  ڕاپرسین
  بابه‌ت بنێره‌

  ببه‌ ئه‌ندام
  لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ندام
  نامه‌ی تایبه‌تی
  وێبلاگی ئه‌ندامان
  لیستی ئه‌ندامان

  بمانناسێنه‌
  لینکه‌کان
 

  وێنه‌کانی لاوان


وێنه‌كانی لاوان
 

  :: به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان

به‌یاننامه‌

بەیاننامەی یەكیەتی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی لە سێدارەدانی لاوی كورد ئێحسان فەتاحیان

راگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی چوارەم

په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان‌ به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌‌ ئێران دا

راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

کۆنفڕانسی هه‌شته‌می لاوانی سوئێد، سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو

دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

پەیامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى گشتیى یەکیەتیى لاوانى دیمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ سێهەمین کۆنفرانسى یەکیەتیى لاوانى دێمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان_نوێنەرایەتیى دەرەوە

ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی سوئێدی یه‌کیه‌تیی لاوان، سه‌باره‌ت به‌ مه‌راسیمی یادی 19 ساڵه‌ی کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی له‌ ساڵۆنی پێسه‌وا قازی محه‌ممه‌د دا

''هه‌ڵوێستی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌دا''

راگه‌یه‌ندراوی‌ كومیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ كوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان

په‌یامی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ تێكۆشه‌ری‌ دێرینی‌ حیزبی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستان، به‌ڕێز عوسمان ره‌حیمی‌

به‌یاننامه‌ی‌ كۆتایی‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

  :: خوێنه‌ران

ئێستا 24 میوان و
به‌خێربێ‌ی میوان، بۆ ئه‌ندامیتی‌تان له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ئێره‌ بچرکێنه‌ .
 

  :: گه‌ڕان



 

  :: چوونه‌ژوور

ناوی ئه‌ندام

وشه‌ی نهێنی

تا ئێستا ئه‌ندام نی، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ببنه‌ ئه‌ندام لێره‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بی ده‌توان بۆچوونه‌کانی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ت و به‌شه‌کان بنووسی و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌ماندا پێوه‌ندیت هه‌بێ .
 

  په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان‌ به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌‌ ئێران دا


مێژووی ناردن : Sunday, June 07 @ 19:36:53 UTC
كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ ئازادیخوازی‌ گه‌له‌كه‌مان! هه‌روه‌ك هه‌مووان ده‌زانین 22ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1388 ده‌یه‌مین خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌.

به‌م پێیه‌ كۆتایی‌ به‌ كارنامه‌ی‌ ره‌شی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نۆهه‌می‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ مه‌حموودی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد، راسته‌قینه‌ترین نوێنه‌ری‌ ولایه‌تی‌ فه‌قی، دێ‌. ده‌وڵه‌تی‌ نۆهه‌م بۆ خه‌ڵكی‌ ئێران به‌ گشتی‌ و به‌ تایبه‌تی‌ كوردستان جیا له‌ تووندتربوونی‌ كه‌شی‌ ئه‌منییه‌تی‌ و خه‌فه‌قان، چوونه‌ سه‌ری‌ بێكاری‌، گرانی‌، چوونه‌ سه‌ری‌ رێژه‌ی‌ گرتن و هه‌ڵاوارتن و ئێعدام و ده‌ست به‌ سه‌ركرانی‌ ئازادیخوازان، میلیتاریزه‌كردنی‌ زۆرتری‌ كوردستان، راوه‌ستانی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر ناعه‌قڵانی‌ له‌ به‌رامبه‌ر ویست و داخوازییه‌كانی‌ كه‌مینه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ ئێران دا‌و، له‌ هه‌میشه‌ زیاتر پێشل كردنی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ لایه‌ن رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ و ده‌یان دیارده‌ی‌ له‌م چه‌شنه‌ی‌ دیكه‌ شتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ دیكه‌ی‌ پێ‌ نه‌بوو. به‌ڕاستی‌ سیمای‌ راسته‌قینه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، له‌ په‌ره‌پێدانی‌ تووند و تیژی‌، له‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی‌ له‌ ئاستی‌ جیهان، ناوچه‌ و نێوخۆی‌ وڵاتدا، له‌ گوێنه‌دان به‌ ویستی‌ خه‌ڵك و له‌ گرینگی‌ نه‌دان به‌ چۆنییه‌تی‌ ژیان و دابینبوون و مافی‌ هاووڵاتی‌ بوون و سه‌ره‌تاییترین ماف و ئازادییه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ مه‌حموودی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاده‌وه‌ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ هه‌مووان باشتر سه‌لمێندرا! ئاشكراشه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌شه‌ ناله‌بار و داسه‌پاوه‌دا، گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان هه‌ر وه‌ك هه‌میشه‌ شێلگیرانه‌ و بوێرانه‌ له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ زیاتر نیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ دژی‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی‌ ئه‌م رێژیمه‌ سارد نه‌بۆته‌وه‌ و به‌ درێژایی‌ ته‌مه‌نی‌ سی‌ ساڵه‌ی‌ ئه‌م رێژیمه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نۆهه‌میش دا گه‌لێك هه‌وڵی‌ جۆراوجۆرو به‌رچاویان دا كه‌ له‌ روانگه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ جێی‌ رێزن و به‌رز ده‌نرخێندرێن. سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌مان هه‌ر له‌و ماوه‌دا به‌ هۆشیارییه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ زۆر گه‌یشتوون. هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئێستا گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان خاوه‌نی‌ هه‌ڵوێستی‌ ژیرانه‌ و بوێرانه‌ی‌ خۆیه‌تی‌. راستییه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای‌ زیندوو و هۆشیاری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دا ئه‌مڕۆكه‌ ئیدی‌ هیچ هێزێك ناتوانێ‌ به‌ ته‌نیا ئیددعای‌ ئه‌وه‌ بكا له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا زۆرینه‌یه‌كی‌ نزیك به‌ ته‌واوی‌ خه‌ڵكی‌ له‌گه‌ڵه‌ و خه‌ڵك ته‌نیا وڵامی‌ داواكاری‌ ئه‌و ده‌ده‌نه‌وه‌. فره‌چه‌شنی‌ بیرو باوه‌ڕی‌ و فكری‌ و تێڕوانینی‌ جۆراوجۆر له‌ مه‌سه‌له‌ جۆراوجۆره‌كان و یه‌ك له‌وان پرسی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد و گرفتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌ چین و توێژه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ‌ كه‌ له‌م خوله‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ش خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌مان به‌ وردبینییه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و هێنانه‌ ئارای‌ ویست و داخوازییه‌كانیان تاوتوێ‌ بكه‌ن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ پێویستی‌ ده‌زانێ‌ رابگه‌یه‌نێ‌ هه‌ر وه‌ك هه‌میشه‌ رێز له‌ ئیراده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌گرێ‌ و له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ هه‌میشه‌ ویست و داخوازییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بێته‌ گۆڕێ‌ و هه‌وڵیان بۆ بدرێ‌. یه‌كیه‌تیی‌ لاوان پێی‌ وایه‌ كه‌ ده‌بێ‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ له‌ ئێران دا ته‌نانه‌ت كه‌ڵك له‌ بچووكترین ده‌ره‌تانه‌كانیش وه‌ربگیرێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ پرسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئێران دا بێننه‌ به‌رباس و هه‌وڵی‌ بۆ بدرێ‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرسی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ كپ كراوی‌ و لاوازی‌دا بێته‌ ده‌ر و ببێته‌ پرسێك و پرسیارێكی‌ به‌هێز، هه‌م به‌ رووی‌ نێوخۆی‌ وڵاتی‌ ئێران و هه‌م به‌ رووی‌ دنیای‌ ده‌ره‌وه‌ش دا. دڵنیاشین كه‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ر هه‌ڵوێستێكی‌ بیگرێ‌ لایه‌ك به‌ تێبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ به‌رامبه‌ر رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بنوێنێ‌ و پرسیارێكی‌ قووڵ‌ و گه‌وره‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌و رێژیمه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ بكاو له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ داخوازییه‌كانی‌ خۆی‌ زۆرتر و باشتر بێنێته‌ گۆڕێ‌. هه‌رچه‌نده‌ نابێ‌ ئه‌وه‌مان له‌ بیر بچێ‌ كه‌ ئه‌زموونی‌ چه‌ند ساڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌دا ده‌ریخستووه‌ كه‌ هیچ كات جیا له‌ شانۆگه‌رییه‌كی‌ سیاسی‌ پێشوه‌خت داڕێژراو نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ سه‌روبه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌م چه‌شنه‌ كه‌شێكی‌ تاڕاده‌یه‌ك كراوه‌ بۆ هاتنه‌ گۆڕێی‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی‌ جۆراوجۆر و ویستی‌ خه‌ڵكی‌ وه‌زاڵه‌هاتووی‌ ئێران و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هاتۆته‌ گۆڕێ‌. رووناكبیران، ئازادیخوازان، توێژه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌مان! رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چیدی‌ ناتوانێ‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆشیارییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دا هه‌یه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی‌ بوێرانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌مان دا راوه‌ستێ‌، روون و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌مان و به‌ تایبه‌ت لاوان له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر وریاتر و هۆشیارترن و له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ جۆراوجۆره‌كان دا خوێندنه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ و عه‌قڵانییان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ش ویستی‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ بیرێكی‌ عه‌قڵانی‌ و داوایه‌كی‌ ره‌واوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌ كه‌ خه‌ونی‌ كپ كردنی‌ تازه‌ قه‌ت وه‌دی‌ نایه‌ و بێده‌نگی‌ نواندنیش له‌ به‌رامبه‌ری‌دا كارێكی‌ هێنده‌ هاسان نیه‌. به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ ئێستا له‌ وڵاته‌كه‌مان دا زاڵه‌ و هه‌روه‌ها به‌ تێڕوانین له‌ هۆشیاری‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌مان دا یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان داوا له‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كا كه‌ پێویسته‌ له‌م ده‌رفه‌ته‌ كه‌ڵك وه‌ربگرن و به‌ پێی‌ هه‌لومه‌رجی‌ زاڵ‌ و ده‌ره‌تانێك كه‌ هاتۆته‌ پێش، ئه‌وه‌نده‌ی‌ ده‌كرێ‌ و گونجاوه‌ ویست و داخوازییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ وڵاتی‌ ئێران دا به‌ یه‌كیه‌تییه‌كی‌ بێ‌ وێنه‌ و یه‌كده‌نگییه‌كی‌ كاریگه‌رداره‌وه‌ بێننه‌ گۆڕێ‌. ویست و داخوازییه‌ك كه‌ ئه‌و رێژیمه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سی‌ ساڵه‌ له‌ به‌رامبه‌ری‌دا بێده‌نگ بووه‌، به‌ تووندترین شێوه‌ هه‌ڵوێستی‌ سه‌ركوتی‌ له‌به‌رامبه‌ردا نواندووه‌ و له‌ كپ كردنی‌ دا ده‌ستی‌ له‌ هیچ چه‌شنه‌ جینایه‌تێك نه‌پاراستووه‌. له‌ رووانگه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر پێویسته‌ له‌م قۆناغه‌دا یه‌ك رێزی‌ و ته‌بایی‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌، چ به‌رامبه‌ر به‌م پرسه‌ و چ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو به‌ داوا و ویسته‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد. به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی‌ پرش و بڵاوی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان وه‌ك له‌م ماوه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵوێستێكی‌ یه‌كده‌نگ له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ش دا داوا له‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسی‌یه‌ كورده‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵی‌ جیددی‌ بده‌ن. له‌م قۆناغه‌ و له‌ كاتێك دا كه‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ پاش سی‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ پڕ له‌ زه‌بر و زه‌نگ به‌ داخه‌وه‌ ده‌بێ‌ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ له‌ هێزه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بگرین و هاوكات ده‌بێ‌ وه‌ك راستییه‌كی‌ تاڵیش ئه‌وه‌مان قه‌بووڵ‌ بێ‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ پرش و بڵاوی‌ دان و له‌م په‌یوه‌ندییه‌ بۆ وێنه‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ هێنده‌ گرینگ دا هه‌ڵوێسته‌كانیان جۆراوجۆر و لێك دوورن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بێگومان كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دا ده‌بێ‌ و چاوه‌ڕوانییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتیش له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ یه‌كانگیری‌ ئه‌م هێزانه‌ به‌هێزتر ده‌كا. ئاواته‌خوازین هه‌رچی‌ زووتر كۆتایی‌ به‌ دۆخی‌ پرش و بڵاوی‌ هێزه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بێ‌ و ئه‌م هه‌ڵویسته‌ جیاوازانه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان نه‌بنه‌ هۆی‌ پرش و بڵاوی‌ هه‌ڵوێستی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بۆ هێنانه‌ گۆڕێی‌ ویست و داخوازییه‌كانیان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا. هیوادارین خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دوور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ فره‌چه‌شنییه‌كی‌ بیرو بۆچوون كار بۆ به‌هێزتربوونی‌ یه‌كیه‌تیی‌ و یه‌كده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ و هێنانه‌ گۆڕێی‌ ویست و داخوازییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد بكه‌ن. به‌رز و به‌ڕێز بێ‌ ئیراده‌ و ویستی‌ ره‌وای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان! سه‌ركه‌وێ‌ خه‌باتی‌ رزگاریخوازانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان! كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 13ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1388
 
  هه‌ڵبژاردنه‌کان

 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک

 

بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

په‌یامبه‌یاننامه‌



    ده‌سپێك  |   پێوه‌ندی  |   ئارشیڤ   |  كاروچالاكی   |  به‌ڵگه‌نامه‌كان   |  ئه‌ده‌ب و هونه‌ر   |  وتووێژ

هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراون، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی به ناوبردنی سه‌رچاوه‌ ڕێگا پێدراوه.
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی لاوان و دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ سود له‌م ئیمه‌یله‌ info@lawan.com و هه‌روه‌ها له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان وه‌ربگرن.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان