  رۆژی چوارشەممە رێژیمی دژی لاوو ئازادیو دێموكراسی كۆماری ئیسلامی ئێران لاوی كورد ئێحسان فەتاحیانی لەسێدارەدا، لە سێدارەدانی لاوی كورد ئێحسان فەتاحیان لە كاتیك دایە كە ناوبراو سەرەتا حوكمی 10 ساڵا زیندانی بەسەر دا سەپا بوو بەڵام لە پێداچوونەوە بە حوكمەكەیدا بۆی كرا بە سزای لەسێدارەدان و رۆژی چوارشەممە گیانیان لەو لاوە كوردە ئەستاند.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی سەڵماندی كە هەمیشە ئامادەگی ئەوەی تێدا هەیە كە بە هەر پاساوێك بێ لە دژی رۆڵەكانی كورد تاوان بخوڵقێنێ. ئەوە لە حاڵێك دایە كە بەر لە بەرێوەچوونی ئەم حەكمە رێكخراوە مرۆڤدۆستەكانو كەسوكاری ناوبراو زیندانیانی سیاسی لە چەند بەندیخانە نارەزایەتیەكی بەرینیان وەرێ خستبوو، بەڵام بێگوێدانە ئەو نارەزایەتیانە حوكمەكەیان بەرێوە برد. یەكیەتی لاوان لە رێگای پێك هێنانی رێپێوانو چالاكی تەبلیغی لە ناوخۆ دەرەوە هەروەها بە پێوەندی گرتن بە رێكخراوە نێونەتەوەییەكانی مافی مرۆڤو ئاگادار كردنەوەیان لە سەر بارودۆخی كۆمەڵێك زیندانی سیاسی دیكەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ریسوا كردنی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی هەموو هەوڵی خۆی وەگەڕ دەخات تاكوو چیدیكە رێژیمی كۆماری ئیسلامی نەتوانێ تاوانی لەوچەشنە دووپات بكاتەوە یەكیەتی لاوانی دێمووكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان سەرەرای مەحكوم كردنی ئەم تاوانە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی ئێحسان فەتاحیان دەكاتو هیوای ئازاد بوون بۆ هەموو بەندكراوانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەخوازێ. كۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی یەكیەتی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان
|