 ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 1 ی رێبه‌ندان به پێی ڕه‌واڵی سالانی ڕابردوو،له شاری لییدز هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری بریتانیا، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ریکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به به‌شداری 52 ڕێکخراو پێک هات و له‌م کۆنفرانسه دا 70 که‌س که زۆربه‌یان به‌رپرسانی یه‌که‌می ڕێکخراوه‌کانیان بوون ،به‌شدار بوون.
به‌شداربووانی کۆنفرانس له ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان دا، به گشتی باسیان له کار و چالاکییه‌کانی یه‌ک ساڵی ڕابردووی خۆیان کرد و هه‌ر وه‌ها باسیان له‌و گرفتانه‌ش کرد که له ماوه‌ی کارکردنیان دا تووشی هاتوون و له‌و باره‌وه ش پێشنیار و بۆچوونی خۆیان بۆ باشتر بوونی چالاکیه‌کانیان هێنایه به‌ر باس. شایانی باسه که له‌م کۆنفرانسه دا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نێوخۆی بریتانیا ،نوێنه‌ری پۆلیسی باکووری بریتانیا ، نوێنه‌ری به‌شی په‌نابه‌ران، به‌رپرسی به‌شی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و نوێنه‌ری شاره‌وانی شاری لییدز وهه‌ر وه‌ها چه‌ندین که‌سایه‌تی حکومی وه‌ک میوان به‌شدار بوون که دواتر له‌پانێڵێک دا له سه‌ر داوای به‌شدار بووانی کۆنفرانس وێڕای به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که وڵامی ره‌خنه و پێشنیاری ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانیان دایه‌وه. شایانی باسه که ئه‌م کۆنفرانسه بۆ هه‌ڵسانگاندنی کار‌و چالاکی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان وئاشنا بوونیان به یه‌کتر وهه‌ر وه‌ها دارشتنی مکانیزمێکی گوونجاو به هاوکاری حکوومه‌ت بو باشتر بوونی چالاکی رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کا ن ،ساڵانه له باکووری بریتانیا به‌ڕیوه ده‌چیت. شایانی ئاماژه‌یه ، یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش، به ره‌سمی و وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له‌م کۆنفرانسه دا به‌شداری کرد و، له مه‌ودای نێوان کاره‌کانی کۆنفرانسیش دا، چه‌ندین چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا .به‌شێک له‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تییانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تیی لاوان چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵیان ئه‌نجام دا بریتین له: 1. Emily Kippax: BASIS NATIONAL PROJECT MANAGER 2. Dave Brawn : INTEGRATION MANAGER YORKSHIRE&HUMBER REGIONAL MIGRATION PARTNERSHIP 3. Tom Sponcer : COMMUNITY ENGAGEMENT FIELD OFFICER, WEST YORKSHIRE POLICE 4. Dave Roger : CHIEF EXECUTIVE, HULL CVS 5. Sally : CEO, LEEDS COMMUNITY FOUNDATION ACOs شایانی باسه هاورێ ڕێبوار قادر زاده وه‌ک به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی لاوان له وڵاتی بریتانیا و ره‌حیم ده‌ستیار وه‌ک به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه ی ولات له‌م کۆنفرانسه دا به‌شدار بوون و سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان و باردۆخی لاوانی کورد له نێوخۆی کوردستان بۆ به‌شداربووان قسه‌یان کرد .
هه‌ر وه‌ها ،وێڕای به‌شداریان له چه‌ندین وۆرکشۆپ دا، له گه‌ڵ به‌شێک له ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی په‌نابه‌ران باسیان له هاوکاری و کاری هاوبه‌ش وهه‌بوونی پێوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وام کرد.
|