|
کوردستان وکود نیوز: رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور رایگه‌یاندوه كه نیگه‌رانی ده‌ركردنی بڕیاری له سێداره‌دان بۆ ئه‌و ژماره له رۆژنامه نووس و وێب نووسانه‌یه‌ی كه له به‌ندێخانه‌كانی ئێران‌دا زیندانین.
ئه‌م رێكخراوه له ئاگاداریه‌ك دا كه رۆژی چوار شه‌ممه 14ی رێبه‌ندان بڵاوی كردۆته‌وه، بیروڕای گشتی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ به به‌رێوه بردنی " سیناریۆی ترساندن " له دژی نارازییان و به‌ڕیوه‌بردنی دادگا گه‌لی "ئیستالینی " دژبه‌رانی خۆی بترسێنێ ، وریا كردۆته‌وه. ئه‌و رێكخراوه هه‌روه‌ها له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی خۆی دا ده‌ڵێ: رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و بڕوایه دان كه به له سێداره‌دانی ناڕازییان ، هێمنی بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێننه‌وه. شایانی باسه له ئێران زیاتر له حه‌وت مانگه كه ناره‌زاییه‌تیه‌كان له دژی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی هه‌یه. هه‌نر له ئێستاشه‌وه ناڕازییانی حكومه‌ت بۆ به‌شداریی كردن له خۆپێشاندانه‌كانی 22ی رێبه‌ندان بانگه‌شه ده‌كه‌ن تا له‌و بۆنه حكومتییه‌ش دا له دژی كۆماری ئیسلامی درووشم بڵێنه‌وه.
|