PNA-/ بۆكان ـ چه‌ندین خولی فێركاریی زمان و ئه‌ده‌بیاتی
كوردی له لایه‌ن كۆڕی فێركاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له شاری بۆكان
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی
به‌شی رۆشنبیریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆكان، چه‌ندین خولی
فێركاریی خوێندن و نووسین و زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی به ئه‌لف و بێی
عه‌ره‌بی و لاتینی له وانه‌كانی رۆژانه و شه‌وانه له لایه‌ن كۆڕی
فێركاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب به شێوه‌ی دروست و زانستی و به كه‌مترین
خه‌رج له شارستانی بۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆڕی فێركاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب داوای له
ته‌واوی هۆگران و خوازیارانی فێربوونی زمانی دایكیی كردووه بۆ ناونووسی و
به‌شداریی له‌م خولانه‌دا سه‌ردانی كتێبفرۆشی ئه‌ده‌ب له شه‌قامی
"ئینقلاب"، چواررێیانی شاره‌داری، پاساژی عه‌باسی شاری بۆكان بكه‌ن.
له بانگه‌وازی ئه‌و خولی فێركارییانه‌ی كۆڕی فێركاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب پارچه شیعرێكی كوردیی نووسراوه، به‌م شێوه‌یه:
گه‌ر كوردت ده‌وێ و تۆ ڕۆڵه‌ی كوردی / وه‌ره فێری به ڕێنووسی كوردی زۆر عه‌یبه كورد بی و كوردی نه‌زانی / وه‌ره فێری به زۆر به ئاسانی كوردی فێر ببه له فێرگه‌ی ئه‌ده‌ب / وه‌رگره مه‌دره‌ك حاڵه به مه‌تڵه‌ب بۆ ژن و بۆ پیاو ده‌رك ئاواڵایه / زانست بۆ هه‌مووان وه‌كوو یه‌ك وایه
كۆڕی فێركاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب كه مسته‌فا ئێلخانی زاده
نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێكۆڵه‌ر، زمانه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی
منداڵ و مێرمنداڵی ئێران، سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، تا ئێستا چه‌ندین خولی
فێركاریی خوێندن و نووسین و ئه‌ده‌بیاتی كوردیی به رێنووسی كوردیی و
لاتین له ئاستی شارستانی بۆكان و زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر به
سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌بردووه و به‌و كه‌سانه‌ی كه توانیویانه له‌م
خولانه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، بڕوانامه‌ی كۆتایی ئه‌و خوله
فێركارییه‌ی به‌خشیوه.
ئه‌و بنكه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له ناوچه‌ی رۆژئاوای ئێران چه‌ندین خولی فێركاریی ئه‌ده‌بیاتی
منداڵان و مێرمنداڵان و فێركاریی وێنه‌گه‌ری كتێبه‌كانی منداڵان و
مێرمنداڵان به پاڵپشتی و هاوكاریی جێگری فه‌رهه‌نگی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و
ئیرشادی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران بۆ
ئاشنابوونی نووسه‌ران، وه‌رگێڕان، وێنه‌گه‌ران و هۆگرانی بواری
ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان به شێوه‌ی زانستی و به یارمه‌تیی
مامۆستایانی زانكۆ كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریی شێوه‌كاری و مێژوو
بوونه له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌بردووه.
|