له پۆڵه‌ندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان زانكۆكانی كوردستان له‌گه‌ڵ زانكۆی (یاگیلۆنیا)، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند زه‌ماله‌یه‌كی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی پۆڵه‌ندا دابین بكات به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌رز له‌بواره زانستییه پێشكه‌وتووه‌كاندا و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات و خزمه‌تكردنی كوردستان.
بۆ یه‌كه‌مجار قوتابی دكتۆرا عه‌بدولكه‌ریم یاسین كریم خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بوارێكی یه‌كجار پێشكه‌وتوو و ده‌گمه‌ن به‌ده‌ستبهێنیت، ئه‌ویش بواری زانستی "بایۆته‌كنه‌لۆژی" كه ئه‌نزیمێكی نوێی هێنایه ناو دنیای زانست به‌ناوی "كاریلایزین" له‌سه‌ر ناوی قوتابی داهێنه‌ره‌وه وه‌رگیراوه و كه هۆكارێكی گرنگی توشبوونی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مه‌لاَشوو و ددانه‌و له‌به‌ر گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه له گۆڤارێكی زانستی پله‌به‌رزی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه.
تێزی دكتۆراكه به ناونیشانی "Expression, Purification and Characterization of Novel Matrix Metalloprotease-like Enzyme (karilysin) of the Periodontal Pathogen Tannerella forsythia ATCC 43037" بوو، ئه‌م نامه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆری پۆڵندی (یان پۆتێمپه) كه یه‌كێكه له زانا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌بواری بایۆته‌كنه‌لۆژی، له زانكۆی (یاگیلۆنیا) ی شاری كراكۆڤ له پۆڵندا به‌ڕێوه‌چوو.
گفتوگۆی نامه‌كه له رێكه‌وتی 29 كانونی دووه‌م له هۆڵی خوێندنی بالاَ ی كۆلێژی بایۆته‌كنه‌لۆژی به‌رِێوه‌چوو، تیایدا زیاد ره‌ئوف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له پۆڵندا و ژماره‌یه‌ك له ره‌وه‌ند و قوتابیانی كورد له پۆڵه‌ندا ئاماده‌بوون.
عه‌بدولكه‌ریم یاسین كه‌ریم دوای وه‌رگرتنی ئه‌م بڕوانامه به‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و ده‌ست به‌خزمه‌ت و كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.