PNA ـ كورته فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" له
ده‌رهێنانی بیژه‌ن زه‌مان پیرا و ناهید قوبادی، به‌شداری له 60مین خولی
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رڵین له ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی
به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی
دیكۆمێنتی كوردی "موش و گربه" واته "مشك و پشیله" له ده‌رهێنانی
هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی سنه‌یی "بیژه‌ن زه‌مان پیرا" و "ناهید قوبادی" له
به‌شی تازه دامه‌زراوی "سینه‌ما كۆلینێری" Culinary Cinema، له 60مین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رڵین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش
ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 11 تا 21ی شوبات به به‌شداری به‌رهه‌می
سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له چه‌ندین به‌شی جۆراجۆردا له شاری
به‌رڵین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فیلمی دیكۆمێنتی
"مشك و پشیله" له ماوه‌ی 20 رۆژدا له هاوینی ساڵی 2008 له شاری سنه
وێنه گیراوه و ماوه‌كه‌ی 26 خوله‌كه. چیرۆكی ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به
منداڵانی كاره كه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه كار ده‌كه‌ن، فیلمه‌كه
له‌سه‌ر ژیانی دوو منداڵه و هه‌ر ئه‌وان له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی
ده‌بینن، پیشه‌ی ئه‌م منداڵانه كۆكردنه‌وه‌ی ورده نان و شتوومه‌كی زیادی
ماڵه‌كانه و له‌و رێگایه‌وه بژێوی ژیان بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان
په‌یدا ده‌كه‌ن.
فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" له فیستیڤاڵ گه‌لی جۆراوجۆر له ئاستی
دنیادا به‌شداری كردوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
"چێشته ئارامه‌كان" Slow Food له وڵاتی ئیتاڵیا، شه‌شه‌مین خولی
فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "دی پۆپۆلی" له شاری فلۆرانسی وڵاتی ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی فیلمی
كوردی مانچه‌سته‌ر له به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
"كرۆنا" له وڵاتی ئیرله‌ندا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مه‌درید له
وڵاتی ئیسپانیا، فیستیڤاڵی فیلمی "شار" له تاران، فیستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "میلان" له وڵاتی ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مه‌یامه‌ی" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ویسكانسین" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م فیلمه له ساڵی 2008 خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "دی پۆپۆلی" له شاری فلۆرانسی وڵاتی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێنا و هه‌ر
به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه له 20 شاری وڵاتی ئیتاڵیا به
شێوه‌ی گشتی نمایش كرا.
سینه‌ماكاری كورد بیژه‌ن زه‌مان پیرا ساڵی 1965 له شاری سنه له دایك
بووه. ساڵی 1988 به كامێرای فۆتۆگرافی چووه دنیای هونه‌ره‌وه و ساڵی
2001 له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له تاران ده‌ستی به چالاكی
فیلمسازی كرد.
ئه سینه‌ماكاره تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری 11 كورته فیلمی دیكۆمێنتی و
چیرۆكی له ئه‌ستۆدا بووه، له‌وانه: كورته فیلمی "ئاوێنه"، كورته
فیلمی "حه‌تمه‌ن ئه‌مڕۆ"، كورته فیلمی "له خه‌یاڵی قوتابخانه"، كورته
فیلمی "ئاو لێڵ نه‌كه‌ین"، كورته فیلمی "ئاو و ئاوێنه"، كورته فیلمی
"ده‌ستێك كه له دایك ده‌بێت"، كورته "زێڕی سپی" و هه‌روه‌ها كورته
فیلمی "مشك و پشیله".
زه‌مان پیرا به سازكردنی ئه‌م 11 كورته فیلمه 68 خه‌ڵاتی گرینگی له
فیستیڤاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه.
|