کارمه‌ندێکی که‌ناڵی (kurd 1) له لێدوانێکدا بۆ (رێنێسانس نیوز) ئاشکرای کرد که، دوای کۆتاییهاتنی ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێک له سه‌رچاوه گرینگه‌کانی ئابووریی تهلهفیزۆنهکهیان بڕدراوه و به‌و هۆیه‌وه‌ش گومان ده‌کرێ تا کۆتایی مانگی فێڤریه دابخرێ.
ته‌له‌فیزیۆنی (کورد یه‌ک)، که به ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس و به یارمه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌نده کولتوورییه‌کانی فه‌ڕانسه دامه‌زراوه، یه‌که‌م که‌ناڵی ته‌واو کو‌لتووریی کوردییه که هێندێک که‌سایه‌تیی وه‌ک شڤان په‌روه‌ر، که‌نداڵ نه‌زان و ... کاری بۆ ده‌که‌ن و خۆی به "یه‌که‌م که‌ناڵی سه‌ربه‌خۆی کوردی" به‌ناو ده‌کا.
کارمه‌نده‌که ده‌ستنیشانی کرد که به‌رپرسانی ته‌له‌فیزیۆن پێیان راگه‌یاندوون که ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئابووری، تا کۆتایی ئه‌م مانگه (فێڤریه) سه‌رکه‌وتوو نه‌بن، ده‌بێ به دوای کارێکی دیکه‌دا بگه‌ڕێن.
روونیشی کرده‌وه که "که‌نداڵ نه‌زان"، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد و سه‌رۆکی ته‌له‌فیزۆنی (کورد یه‌ک) به ته‌مایه سه‌ردانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌م ساڵح بکات و داوای لێ بکات که درێژه به‌و یارمه‌تییه بدات که کابینه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ که‌ناڵه‌که‌ی ته‌رخان کردبوو.
رێنێسانس نیوز