 ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به جیا له لایه‌ن به‌رێزان مه‌نسوور سه‌ممار سكرتێری یه‌كیه‌تی لاوان، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵاپوور جێگر سكرتێر و سمكۆ عوسمانی به‌رپرسی گشتی ته‌شكیلاتی یه‌كیه‌تی لاوان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ر یه‌ك له كۆمیته‌كانی
قه‌ڵا، ئازادی، ئه‌میریه و زه‌ویه سپی پێك هێنا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیتانه تێیدا به‌شدار بوون. شایانی باسه كاری ئه‌و كۆ بوونه‌وانه بریتی بوو له ره‌خنه‌و پێشنیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی لاوان له ماوه‌ی رابردوودا و هه‌رووه‌ها هاندانی ئه‌ندامان ب به‌شداری چالاكتر له چالاكیه‌كانی لاوان‌دا، كه به خۆشیه‌وه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كۆمیتانه چالاكانه به‌شداریان له باسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كاندا كرد و دڵسۆزانه ره‌خنه‌و پێشنیاری خۆیان هێنایه به‌ر باس.
|