 زانكۆی بێهشتیی تاران هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی تێرمی نوێی خوێندن له‌م زانكۆیه‌دا ، لیستی ئاماده‌بووان و ئاماده‌نه‌بووانی خوێندكارانی كچ و كوڕی له سه‌رجه‌م زانستگه‌كانی خۆیدا جیا كردۆته‌وه.
به‌م پێیه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان له كلاسه‌كانی وانه‌گووتنه‌وه‌ی خوێنكاران ، خوێندكارانی كوڕ‌و كچیان ناچار كردوه كه لێك جیا دانیشن ، كه ئه‌م كرده‌وه‌یه له گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌گوترێ به‌شێك له ده‌رگاكانی هاتووچۆی ئه‌م زانكۆیه وه‌ك زانستگه‌ی ددندان پزیشكی، بێهداشت و ئه‌ده‌بیات بۆ خوێندكارانی كوڕ و كچ لێك جیا كراونه‌ته‌وه.
|