
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره جۆربه‌جۆره‌كان قۆڵبه‌ست كران.
حیسام فیروزی، مه‌حبووبه كه‌ره‌می، نه‌سوور نه‌قی پوور، نه‌وید خانجانی، بێهزاد مێهرانی و ئه‌بوولفه‌زل عابدینی،ژماره‌یه‌ك له‌و چالكانهن كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه گیراون.
راپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له گرتنی ئه‌بولفه‌زل عابدینی نه‌سر، به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی ماڤی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌واڵنێرانی بێ سنوور پێشوازیان له ئازادكرانی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی رۆژنامه‌نووس كردوه به‌ڵام داوایان له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردوه كه داوای لێبووردنیان لێ بكه‌ن.
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه رۆژی چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، خوازیاری ئازادكرانی هه‌رچی زووتر و بێ مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی رۆژنامه‌نووس بووه و گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به" سه‌ره‌ڕۆیانه و نایاسایی" له قه‌ڵه‌م داوه.
به پێی ئه‌م راگهیهندراوهیهی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، له هه‌شت مانگی رابردوو دا زیاتر له 110 رۆژنامه‌نووس گیراون و نزیك به 20 گۆڤار و رۆژنامه داخراون.
ئه‌و رێكخراوه له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م راگهیهندراوهیهی دا، داخرانی رۆژنامه‌ی ئێعتماد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازی حه‌توونامه‌ی "ایراندخت" و به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی زیندانی كردنی "هێنگامه شه‌هیدی" مه‌حكوم كردوه.