 PNA –تاران- رێوڕه‌سمی رێزگرتن له "بیژه‌ن كامكار" هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد و ئه‌ندامی گروپی كامكاران، له ناوه‌ندی رۆشنبیری "ئه‌رسباران" له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، رێوڕه‌سمی رێزگرتن له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "بیژه‌ن كامكار" به ئاماده‌بوونی موزیكژه‌نانی ناوداری ئێرانی له ناوه‌ندی رۆشنبیری "ئه‌رسباران" له تاران به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و رێوڕه‌سمه به ئاماده‌بوونی گروپی كامكاران و چه‌ندین گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری ناودار وه‌كو "شه‌هرام نازێری"، "كهیخۆسرۆ پورنازێری"، "محه‌مه‌د سه‌ریر"، "حسین یوسف زه‌مانی"، "سه‌دیق ته‌عریف" و...هتد به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا رێز و سوپاس ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "بیژه‌ن كامكار" كرا. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا "بیژه‌ن كامكار" سه‌باره‌ت به گروپی "كامكاران" گوتی: "یه‌كه‌مین گروپی كامكار سێ ئه‌ندامی هه‌بوو، باوكم كه كه‌مانژه‌ن بوو، هوشه‌نگ كه ئامیری سه‌نتووری به‌ده‌ست بوو و من كه گۆرانیبێژ بووم". له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، گۆرانیبێژی ناودار "شه‌هرام نازێری" گۆرانییه‌كی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ گوتوه و ئه‌و گۆرانییه‌ی پێشكه‌ش به "بیژه‌ن كامكار" كرد.
|